ژنی ئێستا و ژنی جاران
ژن له
واقیعدا ده‌ژی، له واقیعیشدا ڕۆڵ و پێگه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، ئه‌و ڕۆڵ و
پێگه‌یه‌ش له سه‌رده‌مێكه‌وه بۆ سه‌رده‌مێكی تر جیایه، بۆیه هه‌ر به‌راوردكارییه‌ك
له نێوان واقیعه جیاوازه‌كاندا، ئه‌گه‌ر بابه‌تییانه نه‌بێت، ئه‌نجامێك به ده‌سته‌وه
نادات، كه بتوانرێت تێگه‌یشتنێكی درووستی له‌سه‌ر بینابكرێت، چونكه هه‌ر به‌راوردكارییه‌كی
نادرووست، جگه له ئه‌نجامێكی نادرووست هیچی تری لێبه‌رهه‌م نایه‌ت.
زۆرجار
وه‌ك به‌راوردكارییه‌ك، گوێمان له ده‌سته‌واژه‌ی (ژنی ئێستا و ژنی جاران) ده‌بێت،
به‌راوردكارییه‌كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه بۆ خستنه‌ڕووی ئه‌نجامێكی بابه‌تییانه نییه،
به‌ڵكو وه‌ك جۆرێك له پێشه‌كی ده‌بینرێت، بۆ ده‌روازه كردنه‌وه، به‌ڕووی هێرشێك
بۆ سه‌ر ژنانی ئێستا و ستایشكردنی ژنانی سه‌رده‌مه‌كانی پێشوو.
نا
بابه‌تی ئه‌م به‌راوردكارییه له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه، كه هیچ كام له پێوه‌ر
و پێداویستییه ڕۆحیی و ژیانیی و په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی نێوان هه‌ردوو
سه‌رده‌مه‌كه ڕه‌چاو ناكرێن، كه به دڵنیاییه‌وه جیاوازییه‌كی زۆر له
نێوانییاندا هه‌ن، هه‌ر ئه‌و جیاوازییانه‌ش وایان كردووه، شێوازی ژیان و چۆنێتی
به‌شداریكردن له ژیاندا جیاواز بن، ئه‌گه‌ر ئێستا وه‌ك واقیع ڕۆڵ و پێگه‌ی ژن به
جیاواز له سه‌رده‌مه‌كانی پێشوو دیاری بكات، ده‌بێت تێبگه‌ین ئه‌وه واقیعه و ده‌بێت
وه‌ك بابه‌تێكی واقیعی سه‌یری بكه‌ین، نه ئێستا ئه‌و وێرانه‌یه‌یه كه ئافره‌تی
وێران كردبێت، نه ڕابردوییش ئه‌و ئه‌و نوسته‌لژیایه كه خه‌می له ده‌ستدانی
بخۆین، ئه‌وه‌ی ئێستا و جاران جیا ده‌كاته‌وه، واقیعه جیاوازه‌كانن، كه هه‌ر یه‌كه‌یان
پێوه‌ر و تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌ن.
له
زۆربه‌ی نووسین و چاوپێكه‌وتنه‌كانی میدیا و سۆشیاڵ‌میدیا و ته‌نانه‌ت له دانیشتنی
تایبه‌تیی و خوانه‌كانیشدا، كاتێك باسێكی وه‌ها دێته پێشه‌وه، به داخه‌وه پێوه‌ر
و شێوازی ژیانی پێشوو، وه‌ك شێوازێكی ئایدیاڵیی ده‌خرێته‌ڕوو و به‌و هۆیه‌یشه‌وه ژنانی
ئێستا ده‌خرێنه به‌ر پلار و توانج و كه‌مترین ددانی خێرییان پێدا ده‌نرێت، له هه‌موویشی
به ئازارتر ئه‌وه‌یه، كه ده‌بینیت پلار و توانجه‌كان له لایه‌ن خانمانی به ئه‌زموون
و سه‌لاره‌وه ده‌خرێنه‌ڕوو.
ڕاستییه‌ك
هه‌یه و پێویسته له به‌رچاو بگیردرێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر ژنانی پێشوو
زه‌حمه‌تیی ژیانییان كێشابێت، كه جێی ڕێزه، ژنانی ئێستایش له زه‌حمه‌تییه‌كانی
ژیان بێبه‌ش نه‌بوون، به‌ڵام پێوه‌ر و پێداویستییه ژیانیی و ڕۆحیی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانی
ئێستا و ئه‌وكات جیاوازن، بۆ نموونه:
ئه‌گه‌ر
له ڕووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه به‌راوردێك بكه‌ین، ده‌بینین جاران واقیعێك زاڵ بوو،
كه خێزان و داموده‌زگه په‌روه‌رده‌ییه‌كان و كه‌ناڵ و ڕاگه‌یاندنه‌كان هه‌موویان
به ئاراسته‌ی خزمه‌تی په‌روه‌رده‌ی خێزانیی و منداڵ و مێرمنداڵان بوون، چونكه كه‌ناڵه‌كانی
ڕاگه‌یاندن كه‌مبوون و سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌یی حكومیش باشتر ده‌یتوانی كۆنتڕۆڵییان
بكات، به‌ڵام ئێستا به هۆی زاڵبوونی ته‌كنه‌لۆژیا له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیاندا،
ڕۆڵی ئه‌و داموده‌زگه‌یانه كه‌مبوونه‌ته‌وه، هه‌ر ئه‌ندامێكی خێزان ده‌بینیت، به
هۆی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، خۆی خاوه‌نی شاشه‌یه و خۆی ڕۆڵی هه‌یه له
هه‌ڵبژاردنی هه‌ر كه‌ناڵ و بابه‌تێكدا كه بیه‌وێت سه‌یری بكات، هه‌روه‌ها به‌شێكی
زۆر له كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌كانی ئێستا، هه‌مان به‌رپرسیارێتی جاران له ئه‌ستۆ
ناگرن و به ئاراسته‌ی په‌روه‌رده‌یه‌كی درووستی خێزانیی هه‌نگاو نانێن.
ژنانی
ئێستا ڕه‌نگه له ڕووی جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌وه له ژنانی پێشوو ماندوو تر بن،
چونكه سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاسانكارییانه‌ی كه به هۆی پێداویستییه ئه‌لكترۆنییه‌كانی
ناو ماڵه‌وه بۆیان كراوه، به‌ڵام شانبه‌شانی پیاوان له ئه‌ركی ده‌ره‌وه و په‌یداكردنی
بژێوی ژیانی خۆیان و خێزانه‌كانییاندا به‌شدارن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه له
پرۆسه‌ی سیاسیی و حوكمڕانیی وڵاتیشدا به‌شدارن و ڕۆڵی خۆیان ده‌گێڕن.
بۆیه
هه‌ر به‌راوردكردنێكی نا بابه‌تییانه، ته‌نها بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆڵ و پێگه و سه‌نگی
ژنانی ئێستایه، پێویستە ھەر کەسێک بڕوای بە یەکسانی جێندەریی و مافی مرۆڤ ھەیە،
ئەم بەراودکارییانە ڕەت بداتەوە، ھەر ژنێك بە پێی کات و شوێن و ئه‌و واقیعه‌ی
تێیدا ده‌ژی ماندوو بووە، ناکرێت ئەم بەراوردکاریانە، ده‌روازه به ڕووی گاڵته‌جاڕی
بكه‌نه‌وه، كه ماندووبوونی ژنانی ئێستا بكاته كه‌ره‌سته‌ی به كه‌مبینینه‌كانیی
و ڕۆڵ و پێگه‌یان نادیده بگرێت.