خاوێن راگرتنی ژینگه ، له تاکی خێزانه‌وه ده‌ست پێده‌کات
ژیان په‌یوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆ وناڕاسته‌وخۆی به‌ژینگه‌وه
هه‌یه، ژینگه‌یه‌کی پاکوخاوێن و دوور له مه‌ترسی پیسبوونی له پێویسته هه‌ره گرنگه‌کانی
مرۆڤ و ژیانه ، هه‌رتاکێکی کۆمه‌ڵگه‌ش به‌رپرسیاره له پاک راگرتنی ژینگه به لای که‌می
ده‌وروبه‌ری خۆی .
فێربوونی ڕه‌فتاری
پاک و خاوێن راگرتنی ژینگه له خێزانه‌وه ده‌ست پێده‌کات، پێویسته خێزان به به‌رپرسیارانه
و په‌روه‌رده‌یه‌کی ژینگه دۆست منداڵی په‌روه‌رده بکات. هه‌موو ده‌زانین پیسبوونی
ژینگە هۆکارێکی سه‌ره‌کیه له گۆڕانی که شوهه‌واو و وشکبوونی زه‌وی و به‌رزبوونی پله‌ی
گه‌رمی و کاره‌ساتی سرووشتی ، سه‌رباری هه‌مووان هۆکارێکە بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی
نەخۆشی .
رێگاکانی پاراستنی
ژینگه جۆراوجۆرن، ئه‌وه‌ی ده‌که‌وێته سه‌رشانی
حکومه‌ت، هه‌ستاوه به‌چه‌نده‌ها پرۆژه‌ی گه‌وره‌و
و بچوك بۆ پاراستنی ژینگه و به‌رده‌وامیش به گوێره‌ی بارودۆخی کوردستان له خه‌می
پاراستنی ژینگویه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌که‌وێته سه‌رشانی خێزان ، دایک و باوک لێی به‌رپرسیارن
، ده بێ خۆیان ببنه نمونه‌یه‌کی باش بۆ منداڵه‌کانیان له پاراستن و به‌رپرسیاره‌تی
به‌رامبه‌ر ژینگه. خۆیان و منداڵه‌کانیشان فێرکه‌ن ئاگاداربن له شێوه‌ی به‌کارهێنانی
ئاو وکاره‌با و زبڵ و خاشاکی ماڵ، زیاده‌رۆیی نه‌که‌ن له به‌کارهێنانیان، له کاتی
چوونه ده‌ره‌وه‌ش پارێزه‌ری پاکوخوێنی سه‌رسه‌کۆ وشه قام و ناوچه گه‌شتیاره‌کان بکه‌ن.
بێشه‌ك پاک رانه‌گرتنی ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ر هه‌روه‌ك
دوژمنێک وایه که به‌ده‌ستی خۆت هێناوبێته
ماڵه‌وه بۆ ئازاردانت، چونکه ژینگه‌ی پیس دوژمنێکی مه‌ترسیداره بۆ له‌ناوبردنی هه‌موو
خۆشی و جوانی ژیان، مانه‌وه‌ی مرۆڤ و گیانله‌به‌ره‌کان و سه‌وزایی سه‌ر زه‌وی په‌یوه‌سته
به ژینگه‌یه‌کی خاوێن.
له وڵاته پێشکه‌وتنه‌کانی
جیهان دانیشتوانی ئه‌م وڵاتانه پێش حکومه‌ته‌کانیان هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی خۆیان
ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر خاوێن راگرتنی ژینگه له شه‌ردان له‌گه‌ڵ هه‌ر هۆکارێک که ده‌بێته
هۆی پیسبوونی ژینگه. زۆر له دایک و باوکه‌کان له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانیان رۆژانه چه ند ساتێک
ته‌رخان ده‌که‌ن خۆبه‌خشانه بۆ خاوێنکردنی
کۆڵانه‌که‌یان و ده‌وروبه‌ری شه‌قامه‌کانیان
له و زبڵ و خاشاکانه که له‌سه‌ر شه‌قامن و کۆی ده‌که‌نه‌وه به جیا، بۆنموونه شوشه
به جیا‌و نایلۆن به جیا‌و زبڵی هیشك و ته‌ڕ به‌جیا
دواتر ده‌یبه‌نه شوێنی تایبه‌تی خۆی. ئه‌وان باوه‌ریان به‌وه هه‌یه خێزان داینه‌مۆی گۆڕانكاری و پێشكه‌وتنی کۆمه‌ڵگایه
و خاوێن راگرتنی ژینگه له تاکی خێزانه‌وه ده‌ست پێده‌کات و ژینگه دۆستبوون هه‌ست و
ره‌فتارێکی پیرۆزه.
.