شۆرشی ئه‌یلول له پاڵ خه‌باتێکی چه‌کداری، خه‌باتێکی فکری و رۆشه‌بیری بوو
شۆرشه‌کانی کورد بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی
گه‌ل و نیشتمان، شانازییه‌كه بۆ هه‌موو چین و توێژه‌کانی گه‌لی کورد، رۆڵی ئافره
تی کورد له م شۆرشانه گرنگ بووه، ئافره‌ت هه‌ندێكجار به ئاشکرا و زۆرجاریش وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌کی
قاره‌مانی ون واته بێئه‌وه‌ی که‌س هه‌ستی پێ‌بکات خه‌باتی کردووه و رۆڵێکی گه‌وره‌ی
بینیووه.
پێش 11ی ئه‌یلول خه‌باتی کورد خه‌باتێکی
سیاسی بوو، به‌ڵام ئه‌م خه‌باته سیاسیه‌ی کورد له ١١ ئه‌یلوله‌وه ده‌ستی به قۆناغێکی
نوێ کرد و بووه وه‌چه‌رخانێکی نوێ بۆ به ده‌ستهێنانی ئازادی به‌رابه‌رایه‌تی و سه‌رۆکایه‌تی
بارزانی نه‌مر له ١١ی ئه‌یلولی ١٩٦١ شۆرشی چه‌کداری به‌رامبه‌ر دوژمن ده‌ستیپێکرد
و، ئیراده‌ی گه‌ل به‌رز بوو و نه‌ته‌وه‌یه‌ك دروستبوو که خۆنه‌چه‌ماندنی نه‌زانی، بێگومان
ئیراده‌ی ئافره‌تیش که‌متر نه‌بوو له ئیراده‌ی پیاو، زۆربه‌ی ئافره‌تانی کورد ده‌ستیان
کرد به پاڵپشتی و یارمه‌تیدانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان چ به هێنان و بردنی نامه و چه‌ك
بۆ پێشمه‌رگه‌کان چ به‌خستنی به‌رپرسیاره‌تی سه‌ر ئه‌ستۆی خۆیان تا پیاوه‌کان
بتوانن له سه‌نگه‌ر خه‌بات بکه‌ن، له پاڵ ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ پیاوه‌کان په‌رستاریان ده‌کرد
بۆ پێشمه‌رگه برینداره‌كان . خه‌می نیشتمان و ئازادی و پێشمه‌رگه بووه خه‌می گه‌وره‌ی
ئافره‌تان ئه‌م شۆرشه له هزری هه‌موو تاکێکی کورد په‌ره‌یسه‌ند و وره‌ی رۆڵه کورد
زۆر به رزبوو، بۆیه شۆرشی ئه‌یلول به شۆرشی هه‌موو چینوتوێژه‌کانی کوردستان داده‌نرێت.
مێژووی رزگاریخوازی کورد پره له
شکۆداری و ده‌ستکه‌وتی گرنگ بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد، فراوانبوونی هزری گرنگی رۆڵی ئافره‌ت
له شۆرش یه‌ك له به‌رهه‌مه‌كانی شۆرشی ئه‌یلوله، ئێستا رێژه‌ی به‌شداربوونی ئافره‌تی
کورد له شۆرشه‌کانی کورد دژی دوژمن بۆ ئازادی زۆربه رزتر بووه .
پێشمه رگه هه‌موو کات به دڵێکی ئاسوده‌وه
خه‌باتی کردووه و ده‌کات له شۆرشی ئه‌یلول و شۆرشه‌کانی تری کورد دژی دوژمن هێزی
ئافره‌ت راگری هاوسه‌نگی نێوان خێزان و خه‌باتی کورده، شۆرشی ئه‌یلول له پاڵ خه‌باتێکی
چه‌کداری خه‌باتێکی فکری و رۆشنبیری و گه‌شه‌ی
کۆمه‌ڵگه بوو، ئافره‌تی کوردی برده سه‌رده‌مێکی پڕ له شکۆ و پێشچوون.