رۆڵی ئافرەت لە ریفراندۆمی سهربهخۆییدا
رۆڵی ئافرەت لە ریفراندۆمی سهربهخۆییدا
پێش ئەوەی باسی
ریفراندۆم بکەین كهمێك لاپەرەکانی زێرینی مێژوو لەبیر بێنین ، و باسی ئافرەت لە شۆڕشەکانی
گەلی کوردا بکەین ، ئافرهتی کورد ھەمیشە داینەمۆی شۆرش بووە، چ بە تێکوشان شان بە
شانی پێشمەرگە چ له ھەموو شۆرش و بزوتنەوە کوردایەتیەکان بە نان و پێخۆری ئافرەتی
کورد پەروەردە بوون .
لە بواری پەروەردە
و زانستیش، ولە گۆرەپانی سیاسیش رۆڵی زۆریان هەبووە بۆ نموونە حەپسەخانی نەقیب و چەندین
کەڵەئافرهتی تر کە سەلمێنەری ئەوەن کە کورد میللەتێکی زیندون و ھەر بە زیندویی دەمێننەوە،
ھەر ئەوەش بوە کەوا دوژمنانی ئێمە زەندقیان لە كهڵهئافرهتی گەلەکەمان چوە و بە
سێدارەدانی شۆڕە ژنانی ئازاو بوێری کورد وەکو لەیلا قاسمی ھەمیشە زیندوو، ویستیانە
کاروانی خهباتی گەلەکەمان بزر بکەن. ھەروەک دەبینین کە لە حکومەتی ھەرێم دا لە ھەموو
کابینەکانی حکومەتی ھەرێم بەتایبەت لە کابینەی نۆدا چەندین ئافرەت لە پۆستی زۆر ھەستیاردا
دەستبەکارەو رۆڵی بەرچاو دەگێرێت کەئەوەش نیشانەی پێشکەوتنی گەلی کورد دەرەخات ، بۆیە
دێینەوە سهرباسی رۆڵی ئافرەتانی خەباتگێڕ و شۆڕشگێڕ و بوێر كه لە پێناو خەونی گەلەکەیان
تێكۆشاوون بۆ ئەوەی نەوەکانی داهاتوی گەل بە سەرفرازی بژین و شانازی بە ناسنامەی کورد و کوردستانیهتی
خۆیان بکەن، هەڵبەت لە رێفراندۆمیش رۆڵی هەرە
پیرۆز هی ئافرهت بوو کە بێگومان مێژوو تۆماری كردووه. ئافرهت دامەزرێنەری کۆمەڵگهیە
وەکو دایک و نیوەی كۆمهڵگه، لەورا دەتوانن بڵێین نیوەی رێفراندۆم رۆڵی ئافرهتی
تیادابوو، ئەوەی دیکەش رۆڵی قوتابی فێربووی لهسەر دەستی ئەو ئافرهته بوە ، ههروهك
نوسەری ڕووسی سۆخۆملینسکی پسپۆڕی پەروەردە دەڵێت: "ئافرهتی ئازا و بەھێز و دڵسۆز
پیاوی ئازا و بەھێز دەخوڵقێنێت" بۆیە ئافرەتی کورد ئەوەندە بەهێزە كه توانیویهتی
كۆمهڵگهیهكی بەهێز و ماندوونهناس لە پێناو ئازادی و ناسنامەی خۆیدا بخوڵقێنێت
.