به‌شداریكردنی ئافره‌تان بواری سیاسی‌دا، پارتی وه‌ك نموونه
پارتی دیموكراتی
كوردستان، پارتێكه له‌چوارچێوه‌ی به‌رجه‌سته‌كردنی پره‌نسیپه‌كانی حزبێكی
دیموكرات كاره‌كانی ئه‌نجام ده‌دات وده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ گۆرانكاری و پێشهاته چاوه‌رواننه‌كراوه‌كاندا
خۆی بگونجێنێت و به‌شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤانه وه‌ڵامیان بداته‌وه.
پارتە سیاسییەکان ئەرکی جۆراوجۆریان هەیە، گرنگترینیان بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندیی
دەنگدەرانیانه و هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌هامه كارده‌كه‌ن و بەرنامەی حزبی له‌سه‌ر دادەڕێژن،
ئه‌مه‌ش وا ده‌كات سه‌رنجی هاوڵاتیان بۆخۆیان رابكێشێن و بچنە ناو پارتە سیاسییەکانەوە،
ئه‌م پۆینته‌ش باشترین یارمەتیدەره بۆ داڕشتنی بەرنامەی حزب. پارتی له‌م لایه‌نه‌دا
زۆر باش توانیویه‌تی خزمه‌ت به هاوڵاتیان و ده‌نگده‌رانی خۆی بكات و به‌جۆرێك په‌یوه‌ستیان
بكات به‌و ئینتیمایانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به‌داهاتوو و ژیانی هه‌مووانه‌وه هه‌یه،
بابه‌تی نیشتمانی و گرنگیدان به نه‌ته‌وه وایكردووه پرۆژه و هزری نه‌ته‌وه‌سازی
بكاته كرده‌یه‌كی زیندووی به‌رده‌وام و ته‌نانه‌ت بۆته مۆركی ناسینه‌وه كادران
و ده‌نگده‌رانی، ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه به‌هه‌موو حزب و كه‌سێك ناكرێت.
پارتی به‌رده‌وام هه‌وڵیداوه خۆی نوێ بكاته‌وه له‌رێگه‌ی كۆنگره‌كانه‌وه
بێت یاخود گۆرینی هه‌ندێك خاڵ و ئه‌رك بۆئه‌وه‌ی بتوانێت له‌گه‌ڵ گۆرانكارییه
خێراكان و هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی پارتی له‌هه‌ژموون وده‌سه‌ڵات دوا نه‌كه‌وێت و كاریگه‌ری
هه‌ر هه‌بێت، هه‌رچه‌نده هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی حزبی ئاماژه‌یه بۆ پڕ ئه‌زموونی و
پڕ سه‌ركه‌وتن و تێپه‌راندنی قۆناغی سه‌ختی كوردایه‌تی و پارتایه‌تی كه له‌كوردستان
و عێراق هیچ حزبێك ئه‌وه‌ی پێنه‌كراوه و بۆشی ناكرێت.
پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆنگره‌ی چوارده‌ی خۆی به‌ست و گۆرانكاری له‌په‌یره
و پرۆگرامی حزبه‌كه‌یدا كرد و ستافی نوێی بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی هه‌ڵبژارد. ئه‌وه‌ی
لێره‌دا ده‌مه‌وێت تیشكی بخه‌مه سه‌ر و خاڵی جه‌وهه‌ر باسه‌كه‌مانه، زیادكردنی
ریژه‌ی ئافره‌ته له‌كاری سیاسی و دواتریش له‌كاری حكومی و حزبیدا. زیادكردنی رێژه‌ی
به‌شداری ئافره‌ت بۆ 25% و له‌كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كه‌متر نه‌بێت له 15% ئه‌مه ئه‌وپه‌ری
باوه‌ربوونی پارتییه به توانا و لێهاتووی ئافره‌تان و به‌شداری پێكردنیانه له‌پرۆسه‌ی
سیاسی‌دا.
بەشداری سیاسی ئافره‌تان پێشمەرجێکی بنەڕەتییە بۆ یەکسانی جێندەری و دیموکراسی
ڕاستەقینە، ئاسانکاری دەکات بۆ بەشداریکردنی ڕاستەوخۆی ئافره‌تان لە بڕیاردانی گشتیدا
و ئامرازێکە بۆ دەستەبەرکردنی مافی ئافره‌تان.
زۆر بەڵگه
ده‌ریده‌خات کە بەشداریکردنی ئافره‌تان لە سیاسەتدا سوودبەخشە هەم بۆ کۆمەڵگه و
بۆخۆیان، و بۆ ئاشتی و سەقامگیری فراوانتر. بەڵام سەرەڕای بوونی کۆمەڵێک ڕێککەوتننامەی
نێودەوڵەتی و چوارچێوەی یاسایی کە مافە سیاسییەکانی ئافره‌تان گەرەنتی دەکەن، زۆر
كات ئێمە دوورین لە ئامانجی یەکسانی جێندەری.
ئەمەش پێویستی بە گۆڕانکاری هەیە. بەشداریکردنی ئافره‌تان لە پرۆسە سیاسییەکاندا
توخمێکی سەرەکییە بۆ گەیشتن بە دیموکراسییەکی ڕاستەقینەی گشتگیر و پێویستە ئافره‌تان
چانسی مومارەسەی مافە سیاسییەکانی خۆیان هەبێت و بەشداری لە هەموو بڕیارە سیاسییەکاندا
بکەن.
لە زۆربەی وڵاتان، پارتە سیاسییەکان پێکهاتەی سەرەتایی و کاراترین پێکهاتەن
کە لە ڕێگەیەوە ئافره‌تانه‌وه سەرقاڵی سیاسه‌تكردن دەبن و جه‌ماوه‌ر هەڵیاندەبژێرن.
پراکتیک و سیاسەت و بەهاکانی پارتە سیاسییەکان دەتوانن کاریگەری قووڵیان لەسەر بەشداریکردن
و نوێنەرایەتی سیاسی ئافره‌تان هەبێت.
بۆ نموونه لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٩دا، لەسەر ئاستی جیهانی ئافره‌تان تەنها
٢٤.٣%ی سەرجەم کورسییەکانی پەرلەمان و ٢٠.٧%ی پۆستە وەزارییەکانیان بەدەستەوە بووە.
هەرچەندە بەشداری سیاسی و نوێنەرایەتی ئافره‌تان لەم ساڵانەی دواییدا زیادی کردووە،
نوێنەرایەتی نایەکسانی ئافره‌تان لە ئۆرگانە بڕیاردەرەکاندا بەربەستێکە لە بەردەم
گەیشتن بە یەکسانی جێندەری لە کۆمەڵگه و بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام
تا ساڵی ٢٠٣٠.
بۆ ئەوەی هەوڵەکان بۆ پێشخستنی بەشداریکردنی سیاسی یەکسان و تەواوی ئافره‌تان
کاریگەر بن، دەبێت ستراتیژییەکان به‌و جۆره‌بن كه سه‌رجه‌م ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانی
وه‌ك په‌یره‌وی ناوخۆ و دانانی پێكهاته و بریاره‌كات گشتگیر‌و هه‌مه‌لایه‌ن بن
بۆئه‌وه‌ی ئافره‌تانیش تێیدا سوودمه‌ند بن، له‌م ره‌هه‌نده‌وه پارتی زۆر باش كاری
له‌سه‌ركردووه نه‌ك ته‌نها له‌م قۆناغ و
سه‌رده‌مه‌دا، به‌ڵكو له‌قۆناغه‌كانی خه‌باتی خۆیدا و هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه
ره‌چاوی به‌شداری كاری سیاسی بۆ ئافره‌تان كردووه ، ئه‌وه‌تا یه‌كه‌م ئافره‌ت كه
گه‌یشتبێته ناوه‌ندی بریار له‌ناوپارتیدا بووه و ناهیده‌ی شێخ سه‌لام نموونه‌ی
ئه‌م بابه‌ته‌یه.
ئافره‌تان له‌ناو پارتیدا به‌شێوه‌یه‌كی خێرا په‌ره به‌توانا و لێهاتووه‌كانیان
ده‌درێت، بێگومان ئافره‌تانیش ده‌یانه‌وێت ببنه جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی ناو پارتی و
ده‌ره‌وه‌ی، بۆئه‌وه‌ی بتوانن نمونه‌یه‌كی باڵا له ئافره‌تی سیاسی پیشان بده‌ن و
پارتی بكه‌نه نمونه‌ی پارتێكی سیاسی كه تێیدا یه‌كسانی جێنده‌ری ره‌چاو ده‌كرێت.
له‌كۆنگره‌ی چوارده‌ی پارتیدا كه حه‌وت ئافره‌ت بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و یه‌ك
یه‌ده‌گ سه‌ركه‌وتن، ئاماژه‌یه‌كی زۆر باشه بۆ پێشكه‌وتنی پارتی وه‌ك حزبێك كه
موماره‌سه‌ی كاری سیاسی به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرن و نوێ جێبه‌جێ ده‌كات، بێگومان ئه‌مه‌ش
كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌دای كاركردنی پارتی له‌ناو حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگه به‌گشتی
دروست ده‌كات، به‌ده‌ر له‌وه‌ی ئافره‌تانی دیكه‌ش مه‌به‌ستیانه بێنه ناو پارتی
خزمه‌ت بكه‌ن، پارتیش ده‌توانێت سود له‌ئه‌زموون و خه‌باتی مه‌ده‌نی و سیاسی ئه‌و
ئافره‌تانه وه‌ربگرێت و بیكاته به‌رنامه‌ی ستراتیژ و ئه‌جێندای كاركردنی خۆی، ئه‌ویش
له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌ها باڵاكانی كۆمه‌ڵگه.