گرنگی زمانی دایك
زمانی دایک یهکێکە لەبنەما و کۆڵەکە سەرەکیەکانی ههر گەل و نەتەوەیەک لەسەر ڕووی زەویدا ،گەلی کورد بەدرێژایی مێژوو یەکی دوورو درێژ نه یارانی
کورد هه وڵیان داوە زمانی کوردی کاڵ بکەنەوە .
لە دوایی ساڵی1991وەبە دڵنیایی
لەدوایی ڕاپەرینی گەلی کوردستان لەباشوور توانراوە پەرە بە زمانی کوردی بدرێت نە ک
لەباشور بەڵکو لە پارچەکانی دیکەی کوردستانیش پەرەی پێدرا، چونکە لەگەڵ ئەو شۆڕشە و ئهو گۆرانکاریە
سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوریە کە هاتەکایەوە شۆڕشی عەولەمەو تەکنەلۆژیاهاتەکایەوە
چونکە زمانی کوردی داگیرکراوە لەلایەن دەوڵەتە داگیرکەرەکان تەکنەلوژیا توانی بەهانای
زمانی کوردیەوە بێت وبیپارێزیت لەفەوتان ولەناوچوون، زمانی کوردی
ئەتوانرێت بووترێت زمانێکی جیهانیە و ئەم زمانە زیندووە مەترسی لەناچوچونی
کەمترەو، زمانێکی پێشکەوتووە و گەشەی
کردووە چ لەباشوری کوردستان و چ لەپارچەکانی دیکەی کوردستانیش، بە نموونە ئەو هۆشیارییەی
ئێستا بەپلەیەکی باش و بەرپرسیاریەتی
بوونی هه یە مەترسی لەسەر زمانی
کوردی نیە بە گوتەی بەشێک لە خەمخۆرانی
زمان، ڕاستە زمانی کوردی کەم و کورتی هه یە لەسەر ئاستی زمانەکانی
کە زمانی کوردی ئەتوانین بڵێن لەئاستی زمانە پێشکەوتووەکانی جیهانە .
ئینسکیڵۆپیدیای نیشتیمانی سویدی
لەساڵی 2007 دا 100زمانی زیندووی جیهانی وەرگرتووه و چاپکرا
زمانی کوردی لە ڕیزبەندی 58مین زمانەکانی
دانرا، 21ملیۆن زیاتر کەس قسە بەزمانی کوردی دەکەن ودەنوسن ئەوە
لەکاتێکدایە دەسەڵاتی سیاسی و کیانی سەربەخۆی تایبەت
بەخۆمان نیە، بەڵام زمانەکەشمان بە زیندوویەتی ماوەتەوە، کەواته ئەتوانین بڵێن تاکی کورد لەگەڵ لەدایکبوونی ئەو هۆشیاری وهه ستە نەتهوەیەی هه
یە بۆ پاراستی زمانی
کوردی بە نموونە لە
تورکیا وئێران و سوریا چەند ئەیانهوێت کورد بچەوسێنەوە، بەڵام نەیانتوانیوە
زمانە شیرینەکەی کوردی لەناو ببەن.
چونکە زمانی کوردی زمانێکی دەوڵەمەندە ،21ی 2ی ههموو ساڵێک ڕۆژی جیهانی زمانی دایکە کە لەلایەن ڕێکخراوی
یونسکۆوە22 ساڵ پێش ئێستا ئهو رێكهوته دیاریکرا، لە جیهاندا نزیکەی 6 بۆ 7هه زار
زمان بوونیان ههیه.
لە عێراقدا لەگەڵ ئەوەی کەزمانی کوردی زمانی فەرمیەو لەدەستورداجێگرکراوه، بەڵام لەلایەن
ناحەزانەوە کاردەکرێت بۆ پەراوێزخستنی زمانەکە پێویستە خەم خۆرانی زمانی کوردی
سنورێک دابنێن بۆ ئەو شێواندنەی کە بە وشەو
و زمانی کوردی دەکرێت.
ئەمە جگە لەوەی لە زۆرێک لە
دوکان و بازاروکافێ و هۆتێل مۆتێلەکاندا کە گرنگی بەزمانی بیانی ئەدرێت، بە ئۆمێدی گەشەسەندن و گرنگی پێدانی زیاتری زمان و
فەرههنگی کوردی و پێدانی ئازادی تەواوەتی بەو کوردانەی کە ڕێگریان لێکراوە، تا ههنوکهیش
زمانی کوردی دایک بەکاربهێنرێت لەقسەکردن
و خوێندن و نوسین دا کە ئەوە مافێکی زۆر ساده وسەرەتایی ههموو تاکێکە لە ههرشوێن
و ههرێم وڵاتێکدا بێت.
یەکێک لەشانازیەکانی گەلی کورد ئەوەیەکە سەدان ساڵە هه وڵی داگیرکەرانی ئەم گەلە لە رێگەی زەبروزەنگەو لە ڕێگەی قەدەغەکردنی
زمانی دایکمانەوە لەڕێگەی ههوڵدان بۆ شێواندنی
مێژوو و فەرههنگ و زمانمانەوە، نەیانتوانیوە
زمانە دەوڵەمەندە فرە زاراوەکەی
کوردی لەناوبەرن، لەئاکامی ئەو هه موو خۆراگرییەی گەلەکەمان و
ئێستا زمانی شیرینی کوردی بووە بەیەکێک لە
زمانە جیهانیەکان.
مێژووی ڕۆژی زمانی دایک دەگەڕێتەوە
بۆ ساڵی 21/2/1952واتا لەو کاتەدا دەسەڵاتی
ئەوکاتەی پاکستان دەیویست بەزۆر زمانی ئۆردۆ بەسەر نەتەوەکانی ژێردەستی خۆیدا بسەپێنێت بنگلادیشیەکان کە زمانەکەیان بەنگالیە وەکو یەکەم
نەتەوە دژی ئەو سەپاندنە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا چەندین هاوڵاتی وچالاکوانی ئەو کاتەشەهیدبوون 21/2/1999لەلایەن ڕێکخراوی کلتوری نه تەوەیەکگرتووەکان یونسکۆ بە فەرمی وەکو زمانی دایک دەست نیشانکرا، ئامانج له م ڕۆژە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیارییە
بەرامبەر فرە زمانی و فرە فەرههنگی لەکۆی جیهاندا.
نابێت ڕۆڵی شاعرانی کلاسیکی کوردی لەبەرچاو نەگیریت لە پێشخستنی زمانی کوردی نموونە شاعیر لەسەردەمی خۆیدا شعری بە زمانی کوردی نوسی
و هه وڵیدا بۆ پێخستنی زمانی کوردی و بە
جۆرێک نەنگی بوو شاعیر بە کوردی شعر بنوسێت و بەڵام ئەوان دێن و ڕەچە شکێنانە دەڵێن:
نالی:
کەس بە ئەلفازم نەڵێ خۆ کوردییە خۆ کردییە،
ھەرکەسێ نادان نەبێ، خۆی تالیبی مەعنا دەکا
مەحوی:
کوردی زمانی ئەسڵمە گەر تەرکی کەم بە کول
بۆ فارسی، بە کوللی ئەمن ئەبمە بێوەفا