رەخساندن و فراهەمکردنی کاری سیاسیی و حزبی بۆ ئافرەت پێوویستیەکی بێ بچرانە"
رەخساندن و فراهەمکردنی کاری سیاسیی و
حزبی بۆ ئافرەت پێوویستیەکی بێ بچرانە"
لەم کات و ساتەی ئێستاو داهاتووش کاری ئافرەت لە جومگەکانی کاری سیاسی
پێوویستە و مایەی بەرەوپێشچوونی حزب و کۆمەڵگەیە، راستە لە هەموو جیهان رێژەی ئافرەت
لە کاری حزبی و سیاسی کەمترە لە رێژەی پیاو، بەڵام لە وڵاتە پێشکەوتووەکان رێژەی ئافرەتانیان لە
کاری حزبی و شوێنی بریادان تارادەیەک زۆر باشە،
زۆر جاریش لە وەزارەتە هەستیارەکانیش بەرپرسایەتی یەکەمیان وەرگرتووە.
بێشک ئافرەت لەم جومگانە هاندەرە بۆ بەرفروانکردنی کاری سیاسی لە نێو کارەکانی
ئافرەتان بەتایبەتی ناوەندی بریاردان.
ئافرەتی کورد بە هۆکاری بارودۆخی
کورد رۆلێکی گەورەی هەبووە لە بزاڤی نەتەوایەتی
و کاری سیاسی، گرنگە بەردەوامیش بداتە تێکەڵ بوونی بە کاری حزبی و سیاسی.
رەخساندنی دەرفەت لەم بوارە بۆ ئافرەت
پێوویستە بۆ راگرتنی هاوسەنگی بەرەوێشچوون و گۆرینی ڕوانگەی کۆمەڵگە بۆ کاری ئافرەتان
لە حزب وناوەندی بریاریدان و چەمگی سیاسەت ، جەخت
لەوەش بکرێت کە سیاسەت تەنیا کار و پیشەی پیاوان نیە، بەڵکو ئافرەتان لەم
شوێنانە هێز وتوانایەکی باشیان هەیە بۆ بەرێوەبردن و بریاردان.
ئافرەتی کورد مێژووەکەی پرە لە شانازی
بەتایبەتی لە خەبات و کاری حزبی و جێگای خۆشحالیە کە بە شێوەیەکی کارا لە کاری حزبی
و سیاسی بەردەوامە، گرنگە ئافرەتانیش خودی خۆیان یەک دەنگ و یەک رەنگ بن بۆ بەرزتر
کردنی پێگەی خۆیان و زیاتر متمانە و باورەیان بە خۆیان هەبێت و خەباتی خۆیان بەرز
بنرخێنن.
ئەوەی جێگای شانازیە کە سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی
کوردستان پالپشتی و باوەر بوونی بە دۆزی ئافرەت و کاری حزبی و سیاسی ئافرەت هەیە و
هاندەرێکی گرنگە بۆ رەخساندنی دەرفەت بۆ بەرەو پێشچوونی و بەردەوامیدانی بە ڕۆلە
گرنگەکەی ئافرەت لە جومگەی سیاسی کوردستان، بەشداری ئافرەت لە شۆرشەکانی ئازادیخوازی
کورد بە یەک لە هۆکارەکانی سەرکەوتنی شۆرشەکانی کورد دادەنرێت، هەر لەم سونگەوە دەبینین
ساڵ بە ساڵ رێژەی ئافرەتان لە لق و ناوچە و رێکخراو پەرلەمان زیاد دەبێ، کەواتە لە
پال بوێری و تواناو هێزی ئافرەت، خەبات و گیانفیدایی ئافرەتان بۆ ئازادی و سەربەخۆیی
کوردستان لەبیرنەکراوە ، بێگوومان خەباتی کوردستانیان بەردەوامە بۆ سەربەخۆیی، بۆیە
کاری سیاسی ئافرەت ئەمرۆ لە هەموو کات زیاتر پێویستە و ڕەخساندن و فراهەمکردنی کاری
سیاسیی و حزبی بۆ ئافرەت پێوویستیەکی بێ پچرانە.