ئافره‌ت و به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى
مرۆڤ به‌رزترین
و پیرۆزترین بونه‌وه‌ره له‌سه‌ر زه‌مین، له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ پێكدێت، پێویسته
هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز هۆشیارو ئاشنا بكرێن به ئه‌رك و مافه‌كانیان له‌پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى
دروست و ته‌ندروست به‌جۆرێك كه ناداپه‌روه‌ری نه‌كرێت له‌پێدانى ئه‌رك و مافه‌كان
بۆئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه به هاوسه‌نكى بمێنیته‌وه‌و تاكى هۆشیار په‌روه‌رده‌و به‌رهه‌م
بهێنرێت كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ده‌بێت له خێزان و كۆمه‌ڵگه.
هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك
له‌هه‌رقۆناغێكدا كه‌لتورێكى تایبه‌تى خۆى هه‌یه به‌جۆرێك كه به‌شێك له بنه‌ماو
پرنسیپه‌كانى ئه‌و كه‌لتوره لای تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا قبوڵكراوه‌و به‌شێكیشى قبوڵكراو
نیه .
ئه‌گه‌ر
بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى سه‌ره‌تایی، ده‌بینین كه ئافره‌ت كاروباره‌كانى به‌ڕێوه‌بردووه
و له‌و قۆناغه‌ى مێژووى مرۆڤایه‌تیدا كه به دایكسالاریی ناسراوه، ده‌بینین كه ئافره‌ت
بڕیارده‌ر و هه‌ڵسوڕێنه‌ر بووه و چه‌رخى مێژووى به‌ره‌وپێشبردووه به‌تایبه‌تى له
دۆزینه‌وه‌و كارى كشتوكاڵدا، به‌ڵام دواتر به‌هۆى پێویستى مرۆڤ به ڕاوشكار پیاو
ده‌سه‌ڵاتى له یٔافره‌ت وه‌رگرته‌وه و ناوه ناوه یٔه‌م ده‌سه‌ڵاته به پێى پێویستى
قۆناغه مێژووییه‌كان له نێوان یٔافره‌ت و پیاودا ئاڵوگۆڕكراوه، به‌ڵام دواتر هێواش
هێواش ڕۆڵى ئافره‌ت فه‌رامۆش كراوه و ئافره‌تیش بۆخۆى نه‌یتوانیوه داكۆكى له ده‌سه‌ڵاته‌كانى
بكات .
كه‌واته
كار و ڕۆڵی ئافره‌ت له بوژاندنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه و ئابووری ووڵات هه‌ر له‌سه‌رده‌مى
مرۆڤى نیانده‌رتاڵه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام شانبه‌شانى پیاو خه‌ریكى ڕاوكردن
بووه و له ماڵه‌وه‌ش ئه‌ركى خزمه‌تكردن و ڕێكخستنى ماڵ و گه‌وره‌كردنى منداڵى له‌سه‌ر
بووه هه‌تا گه‌یشتن به‌م سه‌رده‌مه به‌رده‌وام ئافره‌تان ڕۆڵیان هه‌بووه، ئافره‌تى
كوردیش هه‌میشه ڕۆڵى گرنگى هه‌بووه له كۆمه‌ڵگه به‌گشتى و شۆڕشه یه‌ك له‌دواى
یه‌كه‌كانى كوردستان به‌تایبه‌تى و له بزافى ڕزگاری خوازى نه‌ته‌وه‌ى كوردا دووره‌په‌رێز
نه‌بووه.
به‌شداریكردنی
هاوڵاتیان به هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر ومێ له پرسه گشتیه‌كان كه ڕووبه‌رووى كۆمه‌ڵ
ده‌بێته‌وه خۆی له خۆیدا شێوازێكه له ده‌ربڕینى دیموكراتیه‌ت و به‌شداری مێینه‌ش
پێویستیه‌كی دیموكراسیه، بێ به‌شداریكردنی ئافره‌تان مانای به‌هه‌ده‌رچونى وزه‌و
تواناى فكرى و سه‌رمایه‌ى به‌شێك له كۆمه‌ڵگایه، چونكه ڕه‌گه‌زی مێنه‌ش ده‌توانێت
سه‌ركردایه‌تى و به‌ڕێوه‌بردنى سه‌ركه‌وتووانه و هه‌موو كارێك به به‌رهه‌م و
هزرى نوێ ئه‌نجامبدات گه‌ر بوار و هه‌لی بۆ
بڕه‌خسێت.
گه‌ر به‌دیاری
كراویش باس له سه‌ركردایه‌تى بكه‌ین، له
كۆمه‌ڵگای یٔێمه‌دا باسكردن له سه‌ركرده ته‌نها له سیاسه‌تدا چڕكراوه‌ته‌وه،
له‌كاتێكدا ده‌شێت سه‌ركرده له‌بواره جۆربه‌جۆره‌كانى ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تى و
په‌روه‌رده و كارگێڕی و هه‌موو كایه‌كانى
ژیاندا په‌یڕه‌و بكرێت، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ى
سه‌ركردایه‌تىكردنى كۆمه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى كراوه‌ته موڵكى پیاوان و ته‌نانه‌ت
ته‌نها به‌كاری ئه‌وانیش داده‌نرێت، له‌كاتێكدا زانسته‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه
كه جیاوازی جێنده‌ری هیچ بوونى نیه له‌سه‌ركردایه‌تى كردن‌دا، بۆیه یٔه‌و كاته‌ى
باس له ئافره‌تى سه‌ركرده ده‌كرێت دووچارى به‌رهه‌ڵستى و هه‌ڵوێسته زۆر ده‌بێته‌وه،
له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر پێناسه‌ى (سه‌ركرده ) بكه‌ین هونه‌رێكه له ڕێگه‌یه‌وه كاریگه‌رى
له‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵ دروست ده‌كات بۆ سه‌رله‌نوێ دروست كردنه‌وه‌ى تاك و كۆمه‌ڵ
كه ده‌توانێت ڕه‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وتى خه‌ڵك به‌ره‌و ئامانجێكى دیاریكراو یٔاڕاسته
بكات و ئاماده‌كردنیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و گه‌شه پێكردنى ووڵاته‌كه‌یان .