ئاکامە مەترسیدارەکانی توندوتیژی بەرامبەر ئافرەت
توندوتیژی بەرامبەر ئافرەت کە دەمارگیری ڕەگەزی پاڵنەریەتی
دیاردەیەکی جیهانییە و لە زۆرینەی کۆمەڵگەکاندا، ئافرەتان لە نەتەوە و پێکهاتە
ئایینییە جیاوازەکان لە توێژ و چینە کۆمەڵایەتی و گشت ئاستەکانی تەمەن ڕووبەڕووی
دەبنەوە، بەوپێیەش یەکێکە لە بەربڵاوترین فۆرمەکانی توندوتیژی، بەدڵنیایشەوە
دیاردەیەکی ترسناک و زیانهێنە، دەستدرێژیکردنە بۆ سەر بەهای مرۆڤبوون و پێشێلکردنی
بەڵگەنامەکانی مافی مرۆڤە. هاوکات دوژمنێكی سەرسەختی گه‌شه‌سه‌ندن و دیموكراتیزه‌بوون
و پێشکەوتنی جڤاكییە.
ژیانێکی پارێزراو و پڕدڵنیایی، دوور لە ترس و دڵەڕواکێ،
شکاندنی شکۆ و ژێردەستەیی مافی هەر مرۆڤێکە بەبێ جیاوازی لەسەر هیچ جۆرە بنەمایەک.
توندوتیژی بەرامبەر ئافرەت هەموو ئەو پێدراوە سروشتی و گەردوونیانە لە ئافرەت زەوت
دەکات و دەیخاتە نێو بارێکی پڕ له نادڵنیایی و ترس و شڵەژان و گۆشەگیری و
دواکەوتن. توندوتیژی چەندین جۆری وەک فیزیکی، سایکۆلۆژی، سێکسی، ئابووری و هی
تریشی هەیە و لە چەندین فۆرمدا خۆی دەنوێنێ. توندوتیژی جەستەیی وەک: لێدان و
دەستدرێژی و خەتەنەکردن؛ دەروونی لە شێوەی: هەڕەشەلێکردن، بەنەفرەتکردن و
نزملێڕوانین و تانە و تەشەره یان بێبەشکردن لە ئازادییە کەسیی و مافە مەدەنی و
ڕێگەنەدان بە چوونە دەرەوە بە پاساوی پارێزگاریکردن لە شەرەف. توندوتیژی ئابووری
وەک ڕێگەنەدان بەکارکردن هەروەها دەستگرتن بەسەر مووچەی ئافرەت و ڕێگەنەدان بە
ئازادانە بەکاربردنی. بەکارهێنانی هێز بەرامبەر ئافرەت بە ئامانجی ملکەچی پێکردن و
گوێڕایەڵکردن و کۆنترۆڵکردنی، ئەمەش بە واتای شکاندنی ئیرادە و دەستەمۆکردن و
لاوازکردن و دواکەوتنی. دەکرێت ئافرەت ڕووبەڕووی یەکێک یان زیاتر لەو جۆرانەی
توندوتیژی ببێتەوە، ئەو جۆرانەش یەکتری بەهێز دەکەن و بەشێوەیەکی گشتیش کاریگەری
نەرێنی دەخەنەسەر ئافرەت و هاوسەنگی کۆمەڵایەتیش لە نێوان هەردوو ڕەگەز زیاتر
لاسەنگ دەکەن، بە هەمان شێوە کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە دادەنێن.
توندوتیژی بەرامبەر ئافرەت ڕەگێکی قووڵی مێژوویی و زاده‌ی
هزرو دیدی پیاوسالارییه كه له‌سه‌ر بنه‌مای نابه‌رابه‌ری پارسەنگی هێزی جه‌سته
لە نێوان هەردوو توخمی مرۆڤ و باڵادەستبوونی پیاو لەو هاوکێشەی هێزەدا.، بنیات
نراوه. به‌م پێیه له‌گه‌ل پێشكه و‌تنی ژیان و دروستبوونی شارستانییه‌ت ئه‌م دیده
خزایه‌وه نێو ته‌واوی ڕەهەنده فکری، کولتوری، ئابووری، ئایینی و سیاسی كۆمه‌ڵگای
مرۆڤه‌وه و ئیتر بوو به شێكی دانه‌بڕاو له تێگه‌یشتنی مرۆڤه‌كان له په‌یوه‌ندی
نێوان هه‌ر دوو مرۆڤ و ئه‌رك و ڕۆلیان به‌رامبه‌ر به یه‌كتر له ناو ژیانی خێزانی
و ژیانی جڤاكی؛ كه بێبه‌شكردنی پیاو له باوه‌شی خێزان و بێبه‌شكردنی ئافره‌ت له
ئاماده‌یی و باوه‌شی جڤاك له سیما دیاره‌كانێتی. بۆیه له پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ریدا
ده‌بێ له‌سه‌ر تێگه‌یشتنی هه‌ر دوو ڕه‌گه‌ز و له‌سه‌ر عقڵی گشتی كۆمه‌ڵگا دا كار
بكرێت سه‌باره‌ت به چه‌مكی هێز له نێو په‌یوه‌ندی هه‌ر دوو نێر و مێی توخمی مرۆڤ
كه له پێناو دورستكردنی وابه‌ستیی و هاوبه‌شی ته‌واوكاری و هاوسه‌نگانه‌ی هه‌ر
دووكیانه بۆ به‌رده‌وامی ژیان نه‌ك ده‌سه‌ڵاتداری نێر و بێده‌سه‌ڵاتی مێ. به‌ڵام
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی بەرامبەر ئافرەت به ده‌ستی پیاوی خێزان : هاوسه‌ر،
باوك و برا ئەنجام دەدرێت . دەبێت سەرەتا لە پیاودا بە شوێن چارەسەری
توندوتیژییەوە بین، ئەویش بە هۆشیارکردنەوەی پیاو سەبارەت بە مەترسی و نامۆڕاڵی و
قێزەونی و تاوانکاری ئەو کردەیە و ئاسەوار و لێکەوتە پڕ زیانەکانی، لەلایەکی دیکەش
هەنگاوێکی دیکەی ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی بێدەنگ نەبوونە لە ئاستیدا لەلایەن
ئافرەتەوە، ڕەتکردنەوە و سازشنەکردنە لەگەڵ بکەرانی.
هەندێ جار وەرگرتنی توندوتیژییەکان وەک کردەیەکی ئاسایی و
ڕێگەپێدراو، ئەمەش لە ڕوانگەی باوەڕهێنانی خودی ئافرەت لە ئەنجامی پرۆسەی پەروەردە
و پێگەیاندنی کۆمەڵایەتی بە پلەدوویی و سەرداری پیاو یاخود بێدەنگی لە ئەنجامی
وابەستەیی ئابووری و ترسی لەدەستدانی منداڵ و بژێوی و شوێنی نیشتەجێبوون، یاخود
وابەستەیی بە دابونەریت و نۆرمە کۆمەڵایەتییەکان لە ترسی پاراستنی ناوبانگی خێزان.
هۆکاری دیکەش وەک نەبوونی هۆشیاری یاسایی و هۆشیاری سەبارەت بە مافەکان.
بە شێوەیەکی گشتی باشترین میکانیزمی ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی
بە گشتی و توندوتیژی خێزانی بەرامبەر به ئافرەت بە تایبەتی، ڕێگریکردنە لێی،
بەرلەدایکبوون و بەکرداربوونی و هەروەها ڕێگری‌کردن لە ڕەخساندنی زەمینە و
ئامرازەکانی بڵاوکردنەوەی بیری توندڕەوی و پلەبەندی لەسەر بنەمای هێزی جه‌سته بۆ
به‌ررژه‌وه‌ندی پیاو و له‌به‌ر چاو نه‌گرتنی هه‌ردوو هێزی عه‌قڵ و هێزی ڕووحی كه
ئافره‌ت و پیاو تیادا هاوسه‌نگن، بە تایبەتیش لەو کەناڵ و ڕێوشوێنانەی کە
کاریگەریان لەسەر ڕای گشتی هەیە. لەگەڵ ئەوەش گرتنەبەری پرۆگرامی هۆشیاری سەبارەت
بە ترسناکی ئەم دیاردەیە و لێکەوتە نەرێنییەکانی بە تایبەتی لەلایەن دەزگاکانی
ڕاگەیاندن و بوونی پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی پرسی ئافرەت. لەلایەکی
دیکەش دەرکردنی یاسای توند و جێبەجێکردنی سزای یاسایی دەرهەق بە ئەنجامدەرانی
توندوتیژیی؛هه‌روه‌ها پێداچوونەوە بە میکانیزمی پڕکردنەوەی بەڵێننامە لە ڕادەستکردنەوەی
قوربانیانی توندوتیژی بە کەسوکار و پێشکەشکردنی پشتیوانی زیاتر بە ڕزگاربووان لە
توندوتیژی؛ لە دوبارە بارهێنانەوە و دابینکردنی دەرماڵەی مەترسی وەک دەستەبەری
کۆمەڵایەتی و ڕادەستنەکردنەوە بە کەسوکار و دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی
پارێزراو. هەموو ئەمانە و کارکردن بۆ گۆڕینی ئەو چەمکە کۆمەڵایەتیانەی لە
تێگەیشتنی گشتی و بەتایبەت لە تێگەیشتنی پیاودا ڕەوایەتی بە توندوتیژی دەدەن
بەرامبەر ئافرەت بە پاساوی پاراستنی شەرەفی خێزان و پابەندی بە نۆرمە
کۆمەڵایەتییەکان.