شاژنی بێ عه‌رش زه‌ینب خانی شاعیر
له‌مێژووی ئه‌ده‌بی كوردیدا وله‌دووسه‌ده‌ی
جیاواز په‌راوێزخستنی پێنوسی شیعری ئافره‌ت مۆركێكی مۆڕالیی كه‌لتور گه‌راییه چونكه ده‌ركه‌وتنی ته‌نها ناوێكی پرشنگدار له‌م بواره‌دا دا ئه‌وه به‌و واتایه نییه كه‌وا
خامه‌ی شیعری ئافره‌ت په‌رێزی به‌تاڵ بووه و بوونی نه‌بووه بگره به‌رچاو روونیه‌كی ئاشكرایه كه‌وا جیاوازی و
ناهاوسه‌نگیه جێنده‌رێكان له‌كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا له چڵوپۆپدا گه‌شه‌ی گه‌ییوه دوور له بنه‌مای
یه‌كسانی و داد په‌روه‌ری به‌و پێییه‌ی كه له
ته‌واوی سه‌ده‌ی نۆزده‌م به‌ناوی یه‌ك ئافره‌ته‌وه
گه‌شه كه زاتی مه‌ستوره خانی ئه‌رده‌لانییه
. به‌واتا وێزده سه‌ده‌یه‌ك ته‌نها بۆ یه‌ك ژنه شاعیر ته‌رخان كراوه .
له‌ڕاستیدا
له شه‌نوكه‌وكردنی باسه‌كه‌مان له پاش
خۆێندنه‌وه‌ی ئه‌م پاشخانه‌دا پرسیارێك دێته ئاراوه‌و قابیلی ووروژاندنه. خۆ ئه‌گه‌ر به‌رێكه‌وت سه‌ده‌ی نۆزده‌م
به‌مه‌ستوره خانه‌وه ناوزه‌ند كراوه و‌بۆ سه‌د ساڵ پاشی كۆچی مه‌ستوره خان له‌په‌راوێزی
وشه‌دا پێنوسی ئافره‌ت خه‌رمان چۆڵ بووه !؟ به‌رێكه‌وتیش یه‌ك ئافره‌ت ده‌ركه‌وته نه‌بووه ده‌رفه‌تی بۆ نه‌ره‌خساوه چرۆی به‌رهه‌مه‌كانی له‌بواری شیعریدا بپشوكێن ته‌نانه‌ت یه‌ك پینوسی ئافره ت نه‌ناسراوه وه‌كو
ژنه شاعیرێك ؟
هه‌ڵبه‌ته كردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رگایه
له‌ئه‌مرۆماندا مه‌به‌سته نه‌وه‌ك ته‌نها بۆ نیشاندانی ڕوی بزێو ناشرینی یاسا كۆنكرێتێكانی كۆمه‌ڵگای باوك
سالاریدا كه ئه‌و بواره بۆ توخمبه‌ندی پیاو مۆنتیڤكراوه ئافره‌تی لێ بێبه‌ش
كراوه بگره ! هه‌وڵدانه بۆ توانه‌وه‌ی ناجۆری ئه‌و به‌سته‌ڵه‌كانه‌ی كه‌وا له‌مپه‌رن
له‌به‌رده‌م گه‌شه‌سه‌ندنی مرۆیی‌دا و به‌م پێوه‌راندنه كه‌ره‌سته‌كانی بیناسازی
له بونیادنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی هاوچه‌رخ و مۆدێرن دوور له‌بنه‌مای هه‌ڵاواردنی جێنده‌ری دێته
ئاراوه تای ته‌رازووی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری ته‌كانێك به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ له‌م بواره‌دا ئه‌زموون گه‌یاندنی ئه‌م پرسه له‌باشووری كوردستان به‌تایبه‌ت
له‌شاری هه‌ولێر‌كه خوشكی گه‌وره‌ی دڵداری شاعیر پاش نیو سه‌ده له‌كۆچی
دوای شاژنی شیعیر زه‌ینه‌ب خان بابه‌ته
شیعیرێكانی له‌دیوانێكدا هاته به‌رهه‌م
له‌رێگای فاتیمه ساڵح ئه‌حمه‌د كه‌ده‌كاته دایكی نوسه‌ری به‌توانا مامۆستا
عبدالله زه‌نگه‌نه.
دیاره
له‌گه‌ردانه‌ی شیعیریدا شاعیر له‌یه‌كێك له تێكسته‌كانی له‌كاتی خۆێندنه‌وه‌دا د‌رك به‌سۆزی ئه‌وینی نیشتمانی ده‌كه‌یت كه ده‌ڵێ
میله‌تی
نوستوو
ئاواتی
كورده‌واریه
رزگاری
بێ نیشتیمانم
سه‌ربه‌خۆ
بێ كوردستان‌م
هه‌مووی
هه‌ر
تینوی ئازادین
ره‌نجده‌رو
پاڵه‌و سه‌پانم
به‌ڵام
كوانێ
نودوژمنم
لێ ده‌گه‌رێ
نه‌میله‌تم له‌خه‌وی قوڵ
به‌ئاگا
دێ و ڕاده‌په‌رێ