تۆڕی رێكخراوه‌كانی ئافره‌تانی كوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد

ڤیدیۆ
11/03/2021

ئەمڕۆ ٩ی مارسی 2021  نوێنەرانی تۆڕی ڕێکخراوەکانی ئافرەتان کە پێکدێت لە نوێنەرانی ١٢ ڕێکخراوی ئافرەتان و ژنانی پارتە سیاسییەکانی ھەرێمی کورستان بۆ مەبەستی گەیاندنی گەڵاڵەنامەی چەند داواکارییەک تایبەت بە باشترکردنی ھەلومەرجی ئافرەتان و پشتیوانی یاسایی لە ڕووی ھەموارکردنی چەند بڕگە و ماددەیەکی یاسا پەیوەندارەکان بە ئافرەت و خێزان و پێویستی دەرچواندنی یاسای نوێێ ھاوچەرخ بۆ جێگیرکردنی پرەنسیبەکانی یەکسانی جێندەری لە گشت کایە و سێکتەرەکانی ژیان؛ سەردانی پەرلەمانی کورستانیان کرد و وێڕای ڕادەستکردنی داواکارییەکان، لەلایەن  (د.ھێمن ھەورامی) جێگری سەرۆکی پەرلەمان، و (مونا قەھوەچی) سکرتێری پەرلەمان، و (لەنجە دزەیی) سەرۆکی لیژنەی داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەت و ئەندامانی لیژنە پێشوازی کران. لە دەستەی سەرۆکایەتی و سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی تایبەتمەند تەواوی پشتیوانی خۆیان بۆ داواکارییەکانی تۆڕی رێكخراوه‌كانی ئافره‌تانی كوردستان نیشاندا. پاشان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی و بە ئامادەبوونی گشت نوێنەرانی ڕێکخراوەکان و سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەت سەبارەت بەم ھەوڵەی ڕێکخراوەکان و ھەڵوێستی پەرلەمان و ناوەڕۆکی داواکارییەکان ڕوونکردنەوەی پێویستیان خستەڕوو.

Designed and developed by AVESTA GROUP