​ بۆچی منداڵ کە یەکەم جار دێتە قسەکردن دەڵێت بابا (بابه‌) بەر لە ماما(دایه‌) ؟

پەروەردەی خێزان
06/11/2021

جنێفه‌رکامبیڵ وجانت ویرکه‌، هەریەکێکیان توێژینەوەیەکیان لە کۆلیژی کۆلۆمبیای بەریتانیا لەکەنەدا به‌ ئه‌نجام گه‌یاند بۆئەوەی بزانن بۆچی منداڵ یەکەمجار دەڵێ بابا ؟
ئەوتویژینەوەیانە لەسەر 40 منداڵی تەمەن 6 مانگ کردیان، ئەوەی بۆیان دەرکەوت کە وشەی بابا بەستراوەتەوە بەو ووشانەی کە منداڵ لەزۆربەی کاتەکانی دەیڵێتەوە.
 توێژەران لەتوێژینەوەکەیاندا لەسەر منداڵان وێنەی دایکان وباوکانیان پیشانیان داون، بۆیان دەرکەوت لەگەڵ وێنەی باوکەکانیان کاریگەرتربوون و ووشەی (بابا) یان زووتر وتۆتەوە.

توێژەران پرسیارێکیان ئاراستەی دایکان کردووه‌ بۆچی منداڵەکانتان یەکەمجار زوتر وشەی بابا دەڵێنەوە نەک ماما؟
لەوەڵامدانەوەیان وتویانە چونکە زۆربەی کات منداڵەکان لەگەڵ دایکانن کەمتر وشەی ماما دەبیستن بەڵام کە باوکانیان دێنەوە لەئیش یان دەرەوە دەڵێن بابا بابا زووتر فێر دەبن.
هه‌روه‌ها توێژه‌ران ده‌ڵێن هەیە منداڵ یەکەم جار پیتی (ب )فێر دەبێت بەرلەپیتی (م) لەبەرئەمە هەر وشەیەک کە بەپیتی  (ب) دەست پێ بکات زووتر فێری دەبێت وئاسانترە لەلایەوە.

وه‌رگێرانی: دیانا یاسین علی
سه‌رچاوه‌ سۆشیال میدیای د. صباح محمود المعموري

Designed and developed by AVESTA GROUP