پاراستنی منداڵەکەت لە نەخۆشی دەروونی

پەروەردەی خێزان
06/12/2021

 بۆ پاراستنی منداڵەکەت لە نەخۆشی دەروونی، ئەم هەنگاوانە ئەنجام بدە:

- ٢٠ خولەک لە ڕۆژێکدا دیالۆگ لەگەڵ منداڵاندا وەک هاوڕێیەک (بەبێ ئامۆژگاری، هیچ قسەیەک لەسەر قوتابخانە بكه‌.
- دەربڕینی هەستی هاوڕێیەتی و خۆشەویستی لە دایک و باوکەوە بۆ منداڵان لە ٥ بۆ ١٠ جار لە ڕۆژێکدا، ئەنجام بدە.
 - هەموو ڕۆژێک پێنج جار ستایشی منداڵەکانتان بکەن بۆ ڕەفتاری ئەرێنی کە کردویانە.
 - ڕۆژانە پێنج جار ستایشی منداڵەکانتان بکەن لەسەر زەردەخەنەی - قژی - چاوەکانی - هەر شتێکی تێدا بێت.
- دوو جار لە هەفتەیەکدا بەشداری چالاکییەکان لە دەرەوەی ماڵەکەت تەنانەت ئەگەر پێنج خولەکیش بخایەنێت وه‌ك پیاسەکردن- وەرزش- بازارکردن.
- سێ خولەک لە ڕۆژێکدا بۆ دامەزراندنی بەهاکان پێش کاتی خەوتن:
من خۆشحاڵ بووم کاتێک ئەمڕۆ تۆم بینی وات کرد.
- یارمەتی خوشک وبرا بچووکەکەت کارێکی  جوانە.
- جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەت جوانە.

 – یەکجارلە هەفتەیەکدا نانی ئێوارە لەگەڵ خێزان لە دەره‌وه‌ی ماڵ بخۆ
- لە (١-٣) خولەک لە ڕۆژێکدا (هەموو بەگوێەکانت گوێیان لێبگرە) و بە شێوەی خوارەوە:.
- دانیشتن لەگەڵ منداڵەکەت لە شوێنێکی بێدەنگ.
داوات لێدەکەم هەموو ئەو شتانە بڵێت کە دەتەوێت، هیچ سنوردارکردنێک، وەڵامنەدانەوەیەک بوونی نییە، نە بایکۆتکردن، نە ئاڵۆزی، تەنها گوێکرتن بۆی تەنها کاتێک داوایکرد بۆ یارمەتی پاڵپشتی بکرێت.

- خۆشەویستی خۆت بۆ منداڵەکەت دەرببڕە لە ڕێگەی هەڵسوکەوتی ڕۆژانەوە:.
- دەست بەسەر منداڵەکەتدا بهێنە بەزەیی و میهرەبانی فێربکە.
- لە ئامێزی بگرە با هەست بە "شانازی" بکات.
- بە دەستی "ئارامەوە" ناوچاوان ماچ بکە

- چوار ماچ لە ڕۆژێکدا :
- لە ناوچاوانیدا، "پێشوازی کردن".
- لە سەریدا، سەربەرزی .
- لە ڕوومەتدا *شانازی* کردن
-  دەستەکانی "پێشوازیکردن ".
لە کۆتاییدا پەیوەندی لەگەڵ منداڵەکەت دروست بکە بۆ ئەوەی لە دەستتدا ببێت بە خۆشەویستێکی گوێڕایەڵی و کەسێکی داهێنەر و ڕاستڕەو، بۆیە بەم شێوازە کەسایەتیی خۆی بنیاد دەنێت و خۆی دەناسێنیت و خۆشەویستی خۆی بەهێز دەکات ....
هەموو تێکدەرانی ئەو پەیوەندیییانە دەبێتە هۆی شێواندنی کەسایەتیی و رەقی و توندوتیژی و شڵەژانی منداڵ و لادانی یان هۆکاری ئەو نەخۆشیانەی کە لە ئەنجامی ئەو ڕەفتارانەی کە پێشتر لە تێکدەرەکانی ئەو پەیوەندییانەوە سەرچاوەی گرتووە دروست دەبێت..... له کۆتایدا
بە کوڕەکەت، یان کچەکەت یان مێردەکەت یان خێزانت...
 بڵێ.   سوپاس بۆ بوونت لە ژیانم.......

شەهین عمرهەڵەبجەیی
توێژەری دەرونی

Designed and developed by AVESTA GROUP