جیاوازی نێوان منداڵی ئۆتیزم و منداڵێک قسەی دواکەوتبێ
دهروونناس، زانا جهبار سهبارهت به
منداڵی ئۆتیزم و منداڵێك كه قسهكردنی دواكهوتبێ بهم جۆرهی خوارهوه ئاماژه
بهچهند خاڵێك:
- منداڵێک کە بەدەست دواکەوتنی قسەوە دەناڵێنێت سەرەڕای بەدەستنەهێنانی زمان پەیوەندی لەگەڵ ئەوانی تردا دەدۆزێتەوە، بەڵام منداڵانی ئۆتیزم بە دابڕاوی دەمێنێتەوە و قبوڵی ناکات پەیوەندی لەگەڵ ئەوانی تردا بکات.
- منداڵێک کە لە قسەکردن دواکەوتووە دەبینێت و چاوێکی ئاسایی هەیە و سەیری تۆ دەکات کاتێک قسەی لەگەڵ دەکەیت بەڵام منداڵی ئۆتیزم کێشەی هەیە لە پەیوەندی بینیندا سەیرت ناکا کاتێ قسەی بۆ ئەکەی.
- ئەو منداڵەی کە بەدەست دواکەوتنی قسەوە دەناڵێنێت بەشێوەیەکی ئاسایی کارلێک دەکات لەگەڵ تۆدا سەیری پێکەنینت دەکات حەزی لەبەشداری تۆیە لەیاریەکانیدا سەبارەت بە منداڵی ئۆتیزم ، بە پێچەوانەوە ئەوەی نیە.
-ئاماژە بە پەنجە: منداڵێک کە قسەی دواکەوتوەوە هەرچەندە قسە ناکات بەڵام بە پەنجەی خۆی ئاماژە بۆ ئەو شتە ئەکا کە ئەیەوێت نیشانتی بدات بەڵام ئەو منداڵەی ئۆتیزمی هەیە پەنجەی بەکار ناهێنێت بۆ ئاماژەدان بەو شتەی کە دەیەوێ نیشانت بدات.
- یاریکردن لەگەڵ منداڵ: منداڵێک کە لەقسە دواکەوتووە پەیوەندی خۆی لەگەڵ منداڵاندا زۆر ئاسایی دەدۆزێتەوە لەکاتێکدا منداڵەکانی ئۆتیزم زۆربەیان کێشەیان هەیە لەمامەڵەکردن و یەکخستن و یاریکردن لەگەڵ منداڵاندا.
- جێبەجێکردنی فەرمانەکان: ئەو منداڵەی کە لە قسەکردندا دواکەوتووە فەرمانەکانی جێبەجێ دەکات بۆ نموونە ئەگەر داوات لێ کرد شتێکت بۆ بهێنێت کە دەیکات بەڵام منداڵی ئۆتیزم بیرۆکەی جێبەجێکردنی فەرمانەکان زۆر قورسە لەلای .
ئامادهكردنی: دیانا یاسین