هۆکاری هەڵستانەوه بۆ میزکردن لە شەواندا
هەڵستانەوه لەخەو لە شەواندا بۆ
هەرهۆکارێك بێت بێزارکەرە، بەڵام کاتێك هەڵستانەوەکە بۆ هۆکارێك بێت پەیوەندی بە
تەندروستیەوە هەبێت زیاتر جێگای تێرامان و نیگەرانییە. زۆربەی خەڵکی جارێك بۆ
میزکردن هەڵدەستنەوە، ئەمەش تا ڕادەیەك ئاساییە، بەڵام هەڵستانەوەی بەردەوام بۆ
میزکردن (هەموو شەوێك) و زیاتر لە
جارێك لەوانەیە نیشانەی بار و نەخۆشی دیکە بێت. دەکرێت هەڵستانەوە بۆ میز بۆ برێكی
کەم لەمیز بێت لەوانەشە کەسەکە لەگەڵ هەر هەڵستانەوەیەك بڕێكی زۆر میز بکات. لهم بارهوه (د. رامان سابیر نانەکەلی) پسپۆرلە نەشتەرگەری
گورچیلە و میزەڕۆ و پرۆستات و نەزۆکی ئاماژه
به چهند خاڵێك دهكات:
1- زۆر خواردنەوەی شلە پێش چوونە ناو جێگای نووستن بە تایبەتی ئەو
خواردنەوانەی کافاینیان تێدایە وەك چای و قاوە.
2-هەندێك جۆری دەرمان وەك
دەرمانی میز پێکەرەکان
3- نەخۆشی دڵ
(پەککەوتنی دڵ)
4-نەخۆشی شەکرە
5-گەورەبوونی پرۆستات
6- هەوکردنی میزڵدان
7- میزڵدانی بزێو
8- لە هەندێك باری دەگمەندا
(شێرەپەنجەی میزڵدانیش دەکرێت هۆکاربێت)ئەوەی ماوە بگوترێت هەڵسانەوەی بەردەوام لە شەواندا و زیاتر لە جارێك،
پێویستی بە بەدواداچوون هەیە بۆ دەستنیشانکردن
و وەرگرتنی چارەەسەری پێویست.
دڵخواز عهجیل