بۆ منداڵ لە تەمەنی دوو ساڵیدا ئارەزووی خواردنی کەم دەکات؟

پەروەردەی خێزان
14/07/2022


منداڵ کاتێ تەمەنی دەچێتە دوو ساڵییەوە بەشێوەێکی گشتی حەزی خواردن و بڕی خواردنی کەم دەبێتەوە، هۆکارەکەشی فسیۆلۆجییە واتا  سروشتییە چونکە گەشەی منداڵەکە بەراوورد بە ساڵی یەکەمی کەمتر دەبێتەوە بۆیە وزەی کەمتر دەوێت.
بۆیە ئاگاداری جۆری خواردنی منداڵەکەت بە لەو تەمەنەدا با خواردنەکانی ووزە بەخش بێت نەک خواردنی بێ سوود.

ـ دەبێت منداڵەکەت لەو خواردنانە زۆر بخوات کە بڕێکی باش ئاسنی تێدایە وەک (گۆشتی سور, مریشک, زەردێنەی هێلکە, بروکلی, سپیناخ, کشمیش , قەیسی , نیسک, خورما) تا منداڵەکەت بپارێزیت لە کەم خوێنی لەگەڵ پێدانی بڕێکی باش پڕۆتین و کاربۆهیـــــدرات. 

ـ دەبێت ٣ ژەمی سەرەکی خواردن بدەرێ بە منداڵ لەگەڵ دوو نیوان ژەم.

- بڕی شیر دەبێت کەم بکرێتەوە بۆ ڕۆژی ٢ بۆ ٣ جار نزیکەی ١٥ بۆ ٢٠رەقەم ڕۆژانە تاوەکو منداڵەکەت بتوانی خۆراکی تر بخوات، تکایە ئەو ئارەزوو کەمەی منداڵەکەت لەو تەمەندا هەیەتی بۆ خواردن بە شیر پری مەکەرەوە،  شیـــری لە ٨٠% ئاوە، وەهەروەها بڕی شەربەت دەبێت کەم بکرێتەوە بۆ نیو بەرداخ چونکە شەربەت ووزە زۆر نابەخشێـــــت.  

- دەبێت شەو منداڵ زوو بخەوێت و بەیانی زوو هەڵسێت لە خەو بۆ خواردنی نانی بەیانی کە زۆر گرنگە بۆ منــــداڵ.

ـ منداڵەکەت بە دوور بگرە لە خواردنی چپس و ساردی و ئیندۆمی و پسکیت و نەستەلـــــــە.

Designed and developed by AVESTA GROUP