هەوار فارس خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچی وەرگرت

هونەر
14/09/2022


 گروپی شانۆی هەوار لە کەرکوک بە نوێنەرایەتی کوردستان بەشداریان لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆیی ترابلوس لە باکوری لوبنان، كرد. ستافی گروپەکە پێکهاتوون لە نەژاد نەجم دەرهێنەر و هەوار فارس ئەکتەر، فێستیڤاڵەکە لە ٢٧ی ئاب دەستیپێکردو ماوەی  4 ڕۆژی خایاند، گروپی هەوار بە مۆنۆدرامای (وەک قەقنەس دەسووتێم )بەشداربوون و لە دووەم ڕۆژی فێستیڤاڵەکەدا بەرهەمەکەیان نمایش کرد، و خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ بۆ هەوار فارس بوو لە ‌ مۆنۆدرامای "وەک قەقنەس دەسووتێم" لە نووسینی م. گەزیزە عومەر و سینۆگرافیا و دەرهێنانی نەژاد نەجم.
مۆنۆدرامای وەک قەقنەس دەسوتێم جگە لەو فێستیڤاڵە لە وڵاتی لوبنان لەهەر یەک لە وڵاتانی تونس و قاهیرە و بەغدا و شاری یەقسوری وڵاتی میسڕ بەشداریکردووە و چەند خەڵاتێکی بەدەستهێناوە.

سیما کمال

Designed and developed by AVESTA GROUP