گرنگی ڕۆژی جیھانیی زمانی دایک

دڵڤین شمال
21/02/2024

گرنگی ڕۆژی جیھانیی زمانی دایک

 ڕۆژی جیھانیی زمانی دایک دەکەوێتە ٢١ی شوباتی هەموو ساڵێک رۆژی جیهانیی زمانی دایكە و هەموو گەلانی جیهان بە چالاكی جۆراوجۆر ئەو رۆژە بەرز رادەگرن ، لە کوردستانیش هاوشێوەی وەلاتان ئەم ڕۆژە بەرز رادەگیرێت لە سەکتەرە جیاوەزەکاندا بە تایبەتی لە زانکۆ و کولێژ و پەیمانگە وقوتابخانەکاندا.
لە جیھاندا نێزیکەی 3 بۆ  6 ھەزار زمان ھەن، بەڵام زۆربەیان مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە و زۆرترین خەڵك قسە بە 100 زمان دەكەن، زمانی كوردیش لە پلەی 59-یەمین زمانی جیهاندایە. 
ئامانج لەم ڕۆژە بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیارییە بەرامبەر فرەزمانی و فرەفەرھەنگی لە جیهاندا ، ئەم ڕۆژە بو یەکەمجار  لە ١٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٩ لەلایەن ڕێکخراوی یونێسکویەوە ڕاگەیەندرا.
زمان کۆمەڵێک نیشانەی بڕیاردراوی ڕێسامەندە لە دەنگەکان یا نیشانەکانی گوتن و نووسین، کە لە لایەن کۆمەڵێک مرۆڤی سەر بە تاقمێکی کۆمەڵایەتی یا فەرھەنگییەوە بە مەبەستی دامەزراندنی پێوەندی (تێگەیاندن و تێگەیشتن) بەکار دێت؛ زمان سیستەمێکی ئالۆزە کە مرۆڤ بۆ تێگەیشتن بەکاری دەهێنێت بەو زمانەی کە مرۆڤ قسەی پێ دەکا ئەوترێ زمانی سروشتی . 
زمانی یەکەم یان زمانی دایک (بە L1 ناسراوە)، ئەو زمانەیە کە مرۆڤ لە دایکبوونەوە یان لە ماوەی تەمەنی مناڵیدا (٢ تا ١٢ ساڵی) فێرێ بووە . 
لە ھەندێک وڵاتدا دەستەواژەی زمانی دایک ئاماژەیە بۆ زمانی ئیتنیکی ئەو مرۆڤەیە نەک زمانی یەکەمی واتە ئەو زمانەی پێی گەورە بووە ھەندێک جار زاراوەی (زمانی دایک) بەکاردێت، یان ئەو زمانەی کە مرۆڤ لە منداڵیدا فێری بووە لە دایک و باوکییەوە. 
زمانی یەکەمی منداڵ بەشێکە لە ناسنامەی کەسی و کومەلایەتی و کولتووری ئەو منداڵە.کاریگەرییەکی تری زمانی یەکەم ئەوەیە کە ڕەنگدانەوە و فێربوونی نەخشە کۆمەڵایەتییە سەرکەوتووەکان دەھێنێتە ناو نواندن و قسەکردنەوە،ھەروەھا بەرپرسیارە لە جیاکردنەوەی لێھاتوویی زمانەوانی لە نوێنەرایەتیدا و دەتوانێت کاریگەرییەکانی لەسەر ژیانی مرۆڤ ھەبێت ،بۆیە زۆر گرنگە ئێمەی نەتەوەی کورد کە خاوەن زمان وفەرهەنگ و کلتوری خومانین ناسنامەی میللەتەکەمانە و پێویستە بی پارێزین مەهێلن زمانە بیانیەکان کاریگەری لسەر دروست بکات ؛ چونکە خەریکە بەرەو دوخێکی مەترسیدار دەچین لەبەر بەکارهێنانی ووشە بیانیەکان بە تایبەت لە ناو خێزانی کوردی ئێستادا کە هەر لە تەمەنی مندالی داسەیر ئەکەین مندالەکانمان لە بەر بەکارهێنانی ئامێرە زیرەکەکان ووشەی بیانی زمانی تر زۆر بەکاردەهێنن و هەروەها لە سەکتەری پەروەردە و زانکۆ و پەیمانگاکانیشدا و لە ژیانی ئاسایی رۆژانە و نێوان گەنجانیش لە قسەکردنیان خەریکە زمانی رەسەنی خۆیان لە بیردەکەن بۆیە پێویستە لایەنانی پەیوەندیدار بە هەلمەتی هوشیاری زمان ئەنجامبدەن و گرنگی پاراستی زمان و فەرهەنگ و کلتوری خومان پێشانی خێزان ومندال و گەنجەکانمان بدەن.



Designed and developed by AVESTA GROUP