کابینەی (نۆیەم) بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی

چنار خۆشناو
26/02/2024


سەرەتای دروستبوونی کابینەی (نۆیەم) بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە نەهێشتنی گەندەڵی و چاکسازی بەشێوەیەکی (پراکتیکی) هەنگاوی نا، ئەمەش خۆی لەخۆیدا بووە مایەی شانازی و جێگای متمانە لەلایەن هاوڵاتیان و خەڵكی کوردستان، سەڕەرای ئەو هەموو ئاستەنگە نێوخۆیی و دەرەکییانە و دروستبوونی قەیرانی دارایی، بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵی، و هاتنی پەتای (کۆڕۆنا) و شەڕی داعش “سەڕەڕای کۆمەڵێک ئالەنگاریی سیاسی” بەڕێز مەسڕور بارزانی توانی سەرکەوێ بەسەر ئاستەنگەکان، ئەویش بەهۆی متمانە و هێز و خۆڕاگرییەی لە ماوەی ئەم چوار ساڵەدا هێزو تواناو هەنگاوە دیبلۆماسییەکانی نەک هەر لای خەڵکی کوردستان بۆتە جێگای سەرنج بگرە لەلایەن سەرکردە سیاسییەکانی وڵاتانیش ئەویش بە هۆی دانانی بناغەی متمانەو سیاسەتە دیبلۆماسیەکەی لە هەموو پڕۆژەکان کە توانی کوردستان لە قەیرانە دارایی و ئابووریی و دژایەتی کردنەکان، کە ڕووبەڕووی حکومەت و خاکی هەرێمی کوردستان دەبوونەوە، توانی ئەم هەموو ئاستەنگانە تێک بشکێنێ و سەرکەوتن بەدەست بێنێت.


سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە میانەی دیمانەکانی و وتارەکانیدا، هێز، کوردستان، خۆڕاگری، توانا، ئیڕادە، پشت بەخۆبەستن، دروشمی بەڕێزیانە، ڕوون وئاشکراشە لەگەڵ هاتنی هەر پێشهاتێک بەڕێزیان وەک برا گەورە هەڵوێستی مرۆڤانەی نیشانداوە، بەتایبەت بۆ بنەماڵەی شەهیدان، و نەخۆش و کەمدەرامەت و، لێقەوماوان، ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی ئەم چوار ساڵەی کابینەی نۆیەم بدەینەوە، ئەڕشیفێکی پڕ لە دەسکەوت تۆمار کراوە، لە بواری کەرتی وەبەرهێنان و بوژاندنەوەو تەندروستی و کشتوکاڵ وهتد….. بۆ ئەو هەموو پڕۆژانە بەڕێز مەسرور بارزانی جەخت لەوەدەکاتەوە، کە هەرچی بۆ کوردستان و هاوڵاتیان بکات بە ئەرکی خۆیان دەزانن، هەمیشە خۆی بەخەمخۆرو براو کەسوکاری هاووڵاتیان داناوە بەبێ جیاوازی، ستراتیژیەتی ڕێزدار مەسرور بارزانی لە هەموو بوارەکاندا جێگای دەستخۆشی و شانازییە.


ڕێزدار مەسرور بارزانی نەک لای خەڵکی کوردستان ، بگرە لەلایەن سەرکردەکانی جیهانیش بۆتە جێگای سەرنج، ئەویش بەهۆی ئەو متمانە و هێزەی بەڕێزیانە، بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان، لە کۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤۆس، کە لە چەندین پانێڵدا بەشداری کرد و کۆبونەوەی لەگەڵ چەندین سەرکردە جیهانییەکان ئەنجامداوە لە بارەی هەمەچەشنکردنی ئابووریی و گرنگیدان بە خزمەتگوزارییە داراییەکان، دۆزینەوەی بازاڕی نوێ بۆ بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی کوردستان، وەبەرهێنان لە بواری کانزا نەوت وگاز و وزەی پاک، کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی ئاووهەوا و وشکەساڵی هەروەها پێشهات و گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان و دۆخی گشتی عێڕاق و ناوچەکە.


بەڕێز مەسروربارزانی هەروەک ئاماژەم پێدا کە بۆتە جێگای سەرنج لە لایەن سەرکردە جیهانی و هەرێمیییەکان بەهۆی ئەداو هەوڵدان بەبواری پێشخستن و وەبەرهێنان، ئەمەش دەگەڕێتەوە سەر ئەو ستراتیژییەتەی بۆ پرسی حۆکمڕانی لە هەرێمی کوردستان، کە هەوڵی پێشخستنی بەهەموو بوارێک داوە لە هەرێمی کوردستان، بەم هۆیەوە زۆربەی وڵاتانی دونیا بۆ هاوکاری پشتیوانی خۆیان دەربڕیوە بۆ زیاتر پێشخستن بە پرۆژە گرینگەکان، ئەو سێکتەرو بابەتانەی خستمە ڕوو.


کابینەی نۆیەم سەڕەرای ئەم هەموو دژایەتیکردنە لە هەموو لایەک خستیە بواری جێبەجێ کردن، سەلماندی کابینەی نۆیەم، ( هێز ، متمانە، خۆڕاگری) بە سەرۆکایەتی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرکەوت بەسەر هەموو ئاڵەنگارییەکان، لەبەر ئەوەی ئەو سیاسەتە و ئەو هێزەی ڕێزدار مەسرور بارزانی هەمان سیاسەتە ڕاستیەکەی ڕێبازی بارزانیی نەمرە، هەمان پەیڕەوە کە هێزو متمانە ڕێگا ڕاستەکەی سەرکەوتنە، هەروەک ئاماژەم پێدا هەر لە سەرەتای دروستبوونی کابینەی (نۆیەم)، سەڕەڕایی ئەو هەموو قەیرانە سەختانە چەندین کار و پڕۆژەی لە ماوەی ئەم چوارساڵەدا، کە زیاتر لە (100) هەزار هەلی کاری ڕاستەوخۆ و دەیان هەزار هەلی کاری ناڕاستەوخۆ بۆ هاووڵاتیان و ڕەخساندووە.


هێزو خۆڕاگری کابینەی (نۆیەم) بەسەرۆکایەتی ڕێزدار مەسرور بارزانی، بەهۆی گوێگرتن بوو لەخواست و داواکاری خەڵک، بۆ هەموو لایەک ولایەنێکیش گرنگە پشتیوانی خۆیان دەربڕن و بە گەشبینییەوە سەیری سەرکەوتنەکانی کابینەی نۆیەم بکرێت، کە ئەمەش ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگرە


Designed and developed by AVESTA GROUP