خولی راهێنانی ئافرەتی سەرکردە
بەرواری ۸-۲-۲٠۱۹؛ کۆتایی بە خولی ئافرەتی سەرکردە هات، کە لەلایەن ئەنستیتۆی هێلین بۆ ڕاهێنان و گەشەپێدان بە هاوبەشی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕوداو بەڕێوەبرا، ئەم خولە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستانە بۆ پێگەیاندنی ئافرەتان و پەرەپێدانی تواناکانیان و ئامادەسازییان بە ئاستێکی بەرز بۆ بەشداری لە بوارەکانی سەرکردایەتی و بەڕێوەبردن، خولەکە (٥) ڕۆژی خایاندو (۳٥) کەس لە خانمانی پەرلەمانتار و ستافی مەکتەبی سکرتاریەت و بەرپرسی ئەنجومەنەکانی یەکێتی ئافرەتان تێیدا بەشداربون و، نزیکەی (۳٠) کاتژمێر لە لایەن مامۆستاو ڕاهێنەرانی ناوخۆو دەرەوە لە بابەتەکانی (بنەماکانی مارکیتینگی سیاسی، پرسە جێندەریەکان،دیبلۆماسی و پرۆتۆکۆڵ، وتاربێژی، بەڕێوەبردن، پەیوەندی ستراتیژی، دیموکراتیزەکردن، سیاسەت لە کوردستان،میدیاو بەشداری سیاسی ئافرەت و جیوپۆلۆتیک) وانە بۆ بەشداربوان پێشکەش کرا.