ئەو و زڕ دایكەی دیالە كە منداڵی پیاوەكەی لە برسا كوشت ئازاد كرا
ئەو و زڕ دایكەی دیالە كە منداڵی پیاوەكەی لە برسا كوشت ئازاد كرا
ماوەیەك پێش ئێستا کوڕێك بەناوی "لوئەی جەلیل ئیبراهیم" لە شارۆچكەی میقدادیە، لەلایەن زڕ دایكی و باوکیەوە ئەشکەنجەیەكی زۆر درا، بە دانانی لە سەربان و برسیكردنی تا گیانی لەدەستدا.
دایکی لوئەی لەبارەی ڕووداوەكەوە دەڵێت، "کوڕەکەم لەلایەن باوکییەوە "جلیل ابراهیم" و ژنەکەیەوە كە ناوی "سوهەیر جاسمی" زڕدایكیەوە کوژراوە."
دەشڵێت، "تا ئەمڕۆ دڵخۆشبووین كە دەیانووت باوکی سزای لەسێدارەدان یان زیندانی هەمیشەیی و ژنەکەش سزای 5 بۆ 10 ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت، بەڵام دادوەری پارێزگای دیالە پێچەوانەی چاوەڕوانی ئێمە ژنەكەی ئازادكردووە و هیچ سزایەكی بۆ دانەناوە و باوکیشی تەنها 7 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە."
دایکی لوئەی لە درێژەی قسەكانیدا دەڵێت، "قسەی من بۆ دادوەری دیالە ئەوەیە، ئەگەر حوكم لەناو خەڵکدا دەکەن، بە دادپەروەرانە بیکەن"
دیانا یاسین