خولی فۆتۆگرافی بۆ ئافرەتان

پەروەردە و پێگەیاندن
01/10/2019

ریکەوتی ۱ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩؛ بەرێزان د.ڤیان سلێمان سكرتێری (ی.ئا.ك) و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت لە قەزای سۆران بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی کۆتاییهاتنی خولی فۆتۆگرافی بۆ (۳۲) ئافرەتی بەشداربووی خولەكە کرد کە لەلایەن ئەنجومەنی سۆرانی ڕێکخراوەکەمان کرابوەوە و ماوەی (١١) ڕۆژی خایاند.

لەم خولەدا فێرخوازان بە هونەر و تەکنیکی نوێی وێنەگرتن ئاشنا کراون، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ تواناسازی بەشداربووان و لە چوارچێوەی ئامانجی سەرەکی ڕێکخراوەکەمان(تواناسازی ئافرەت دەکەینە پێشمەرجی پێشکەوتنی کۆمەڵگە) بەرمەبنای ئەم ئامانجە تواناسازی هەمەلایەنەی ئافرەتان لە چوارچێوەی بەرنامە هەمیشەیی و گشتگیرەكانی ڕێکخراوەکەمانە، كە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا (۲٥٥) خولی تواناسازیمان کردۆتەوە و ئەندامانی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان سودمەندی ڕاستەوخۆی ئەو خولانە بوون.

Designed and developed by AVESTA GROUP