ئاگات لەپەروەردەی مناڵەکەت بێت
پەروەردەکردنی منداڵ ئەرکێکی ئاسان
نیە بەڵکو پێویستی بە خۆئامادەکردنی دایک و باوک هەیە پێش هاتنە دنیای کۆرپەکەیان، چونكە ئەركێكە پێویستی بەزانیاریو
لێهاتوی هەیە بەپێچەوانەوە كاردانەوەی خراپی دەبێت لەسەر منداڵ بۆیە پێویستە
ڕەچاوی چەند بنەمایەكی سەرەكی بكرێت لەپەروەردەكردنی منداڵدا:
- بەرپرسیاریەتی:
ئەوەش بەهایەكی بەرزە پێویستە بەپێی تەمەنی منداڵ فێر بكرێت سەرەتا
لەكۆكردنەوەی یاریەكانییەوە، دواتر فێركردنی چۆن جلو بەرگی كۆبكاتەوەو
ددانەكانی خاوێن بكاتەو واتا بەپێی قۆناغەكانی تەمەنی بەرپرسیاریەتەكانی
بۆدیاری بكرێت.
- گوێڕایەڵی: سروشتی مرۆڤ بەشێوەیەكە سەركێشەو حەز بەشكاندنی یاساو رێنمایەكان دەكات لەبەرئەوە دەبێت بەشێوەیەك پەروەردەی منداڵ بكەن رێز لەبەرامبەرەكانی بگرێتو هەندێكجار پاداشتی بدرێتەوە تاكو ڕابێت لەسەر گوێرایەڵیكردن.
- رێزگرتن: نهێنی سەركەوتنی هەموو پەیوەندیەك بریتیە لەڕێزگرتن لەیەكتری بۆیە دەبێت بەرێزەوە لەگەڵ منداڵ قسە بكرێت لەهەر ژینگەیەكی جیاوازدا بێت.
- بونیادنانی هاوڕێیەتی: پێویستە دایكو وباوك رێگا بدەن منداڵەكەیان تێكەڵ بەكۆمەڵگا بێتو بونیادی هاوڕێیەتی بنێت بەڵام پێویستە كەسەكان جێگای گومان و نامۆ نەبن.
- لێبوردەیی: پێویستە منداڵ فێری ئەوە بكرێت چۆن لێبوردنی هەبێت بەتایبەتی بەرامبەر كەسانی لەخۆی گەورەترو لەوكاتانەی دەكەوێتە هەڵەیەكەوە.
ئامادەکردنی:سروە عوسمان