ئافرەتانی بەهێز خاوەنی چ تایبەتمەندییەکن؟
دەروونناس و شارەزای بواری
تەندروستی کۆمەڵ لەزانکۆی نۆرس، خاتوو ئامی مۆرین لەنوێترین کتێبیدا تایبەت بە
هەڵسوکەوت و بیرکردنەوەی ئافرەتان چەند خاڵێکی وەک ئاماژە کردن بە بەهێزی
دەروونی ئافرەتان خستۆتەڕوو، و دەڵیت ئەو ئافرەتانەی کەهەمیشە خۆیان بە بەهێزی
نیشان ئەدەن و لەبنەرەتیشدا بەو جۆرەن خاوەنی ئەم خەسڵەتانەی خوارەوەن:
- خۆیان لەرێگە سەخت و دژورارەکان نادزنەوە بۆ سەرکەوتن لەکارەکانیاندا.
- بیر لەشتە لاوەکیەکان ناکەنەوە.
- بۆ سەرکەوتنی خۆیان بیر لەشکاندنی کەسانی دەوروبەریان ناکەنەوە.
- هەمیشە هەوڵی فێربوون دەدەن.
- خۆیان بە کەسانی دەوروبەر بەراورد ناکەن و خۆیان بەکەمتر سەیر ناکەن.
- لەکارێک سەرکەوتوو نەبوون یان پەشیمان بوون لەرەفتاریک ناکەونە سەرکۆنەکردنی خۆیان بەڵکو هەوڵ دەدەن جارێکی دیکە بەجۆرێکی تر دەست پێبکەنەوە.
- هەرکاتێک زانی مافەکانیان پێشێل دەکرێت بێدەنگ نابن و هەوڵی بەدەستهێنانی مافی خۆیان ئەدەن.
- هەڵەکردن بە لاوازیی نازانن بەڵکو دەبێتە وانەیەک بۆ سەرکەوتنێکی دیکە.
- رەخنەگرتنی کەسانی دەوروبەری لەکارەکانی، لەبەهای سەرکەوتنیان کەم ناکاتەوە.
- دڵخۆشن و بەگەشبینیەوە دەڕواننە کارەکانیان بۆیە لەرووی دەروونیەوە بە بەهێزی دەمێنەوە.
ئا: کاڵێ