ڕێکخستنی داهات و خەرجی خێزان ڕۆڵیکی سەرەکی هەیە لە هاوسەنگ کردنی ژیانی خێزان
پرسی ڕێکخستنی داهات و خەرجی خێزان
ڕۆڵیکی سەرەکی هەیە لە هاوسەنگ کردنی ژیانی خێزان و تاک بەتایبەت لەم قۆناغەی
ئێستاماندا پێویستمان بە بۆچون و سەرنجی شارەزاییانی باری ئابووری هەیە بۆئەوەی
بتوانین بەرنامەڕێژییەکی ورد بۆ خەرجی و پێداویستەکانمان بکەین، لەم روانگەوە
بیروبۆچوونی بیلال سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری ئینستیووتی ئابووری به‌ژماره‌مان وەرگرت
و لەسەر چەند تەوەرێکی جیاواز گفتوگۆمان لەگەڵ ساز کرد.
ئه‌و بنه‌ما و ڕێكارانه چین كه
ده‌بێت ئافره‌ت ڕه‌چاوی بكات بۆئه‌وه‌ی بتوانێت هاوسه‌نگی له‌نێوان داهات و خه‌رجی
خێزانه‌كه‌یدا بكات؟
بابه‌تی ڕێكخستنی بودجه‌ی خێزان یه‌كێك له پرسه
سه‌ره‌كییه‌كانه و كارێكی ئاسان نییه، ئه‌م بابه‌ته بۆ هاوڵاتیه‌كی ئه‌مریكی و
ئه‌وروپی سه‌خته كه باری دارایان جۆرێك له سه‌قامگیری هه‌یه، چی جای ئه‌وه‌ی
كه خێزان و خانه‌واده‌ی كورد له‌م ڕووه‌وه گرفتی هه‌یه و جێگر نییە.
به‌هۆی
ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتنی تاك و خێزانی ئێمه بۆ پرسه ئابوورییه‌كان زیاتر پیاو
سالارییه، بۆیه هه‌مێشه پیاو به داینه‌مۆی بەگه‌رخستنی پاره سه‌یركراوه، ئه‌م
بابه‌ته له ئێستادا جێگای گفتۆگۆی زۆرێك له ڕێكخراو و كۆمپانیا و تاكه‌كانه.
به‌ڵام بابه‌تێكی زۆر گرنگ لای به‌شێكی زۆری خێزانی كورد، ئافره‌ت وه‌ك ڕاز و
نهێنی پارێزی خێزان له‌ڕووی داراییه‌وه سه‌یركراوه، ئه‌م حاڵه‌ته بۆ كوردستان
زۆر جوان و ڕێزلێگیراوه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری پیاوی كورد هه‌موو حساباتی
دارایی و سه‌رمایه‌ی له‌به‌رده‌ستی خێزانی داناوه. بۆیه ده‌توانین بڵین ئه‌گه‌ر
پیاو وه‌ك سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی داهات سه‌یركرابێت، ئه‌وا زۆرجار له‌پرۆسه‌ی خه‌رجكردن
پیاو و ئافره‌ت هاوبه‌شبوون یان زۆرجار ئافره‌ت زیاتر بڕیاری له‌سه‌ر خه‌رجی
رۆژانه داوه كه ئه‌كرێت بڵین ئه‌مه بابه‌ته ئه‌ساسییه‌كه‌یە.
ئایا ئافره‌ت چۆن ده‌توانی له‌سه‌ر
ئه‌م پرسه ڕۆڵی هه‌بێت به‌دڵنیایه‌وه رۆڵی زۆره و ئه‌كرێت بڵین یه‌كێك له گرفته‌كانی هه‌موومان
به‌پیاو و ئافره‌ته‌وه ئه‌وه‌نده له پرۆسه‌ی چۆنیه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی داهات و
زیاتركردنی داهات گفتۆگۆ ده‌كه‌ین و كاری له‌سه‌رده‌كه‌ین، ئه‌وه له بابه‌تی
چۆنیه‌تی خه‌رجكردن گفتۆگۆمان نییه. بۆیه تا ئه‌وكاته‌ی گفتۆگۆكانمان هه‌ردوو
ئاراسته وه‌رئه‌گرن پیویسته ئافره‌ت له‌بابه‌تی رێكخستنه‌وه‌ی خه‌رجی رۆڵی زیاتر
بكرێت و كار بۆ هاوسه‌نگكردنی داهات و خه‌رجی بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت كه‌شێكی له‌بارتر
بۆ سه‌رچاوه‌ی دارایی خێزان دروستبكرێت، ئه‌ویش به‌م چه‌ند ڕیگایه ده‌توانرێت به‌شێك
له خه‌رجی كه‌مبكرێته‌وه:
یه‌كێك له‌كڕێنه زیاده‌كانت لاببه؛ ئه‌ویش به نووسینی مانگانه‌ی كڕێنه‌كانت ده‌توانی ئه‌م پرۆسه ده‌ستپیبكه‌ێت.
كڕێنه‌كان به‌یانیان ئه‌نجام بده؛ زۆر گرنگه هه‌وڵبدرێت ئافره‌ت كڕێنه‌كان زیاتر به‌یانیان ئه‌نجام بدات، چونكه به‌یانیان توانا و ئینرژی زیاتره و ئه‌كرێت به‌وریایه‌كی زیاتره‌وه كڕێنه‌كان ئه‌نجام بدرێت.
لیستی كڕێن ئاماده بكه‌ن؛ له‌كاتی رۆیشتن بۆ ماركێت و مۆڵ و كڕێنی شمه‌ك و پیویستی به‌بی بیركردنه‌وه و لیستی كڕین، هه‌ریه‌ك له ئێمه تووشی كڕێنی زیاتر ئه‌بین.
-تا
چه‌ند داهاتی ئافره‌ت ده‌توانێت باری سه‌رشانی هاوسه‌ره‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه له
خه‌رجی و پێداویستیه‌كانی ماڵ؟
به‌دڵنیایه‌وه له‌بابه‌تی خه‌رجی
خێزانی كوردی زۆرێنه هاوبه‌شن، به‌ڵام له كۆكردنه‌وه‌ی داهات ئاسته‌كه سنورداره
له‌ژێر كاریگه‌ری كلتۆر و ڕێكاری یاسایی كه ئێستا رۆژ به‌رۆژ پێگه‌ی ئافره‌ت له‌بازاری كار له‌زیادبوونه، بێگومان داهاتی ئافره‌ت
رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بینی له‌په‌ره‌پێدانی خێزان و سووكردنی ئه‌ركی پیاو به‌ڵام پێویسته
زۆر به‌وریایه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه مامه‌ڵه بكه‌ین و نه‌بێـه هۆی تێكدانی شیرازه‌ی
خێزان له‌جیاتی په‌ره‌پێدان.
- زۆر كات له ناو خێزانه‌كاندا ژن و
پیاو داهاتی خۆیان به‌جیا پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ن، ئه‌مه تاچه‌ند هاوكاره بۆ هاوسه‌نگی
له خه‌رجكردندا؟
پرسی داهات شتێكی زۆر شه‌خسییه،
به‌ڵام هه‌نگاوه ته‌ندروسته‌كه ئه‌بێت به‌جۆرێك بێت گفتۆگۆ له‌نێوان خێزان دروست
بێت له‌سه‌ر ئه‌م پرسانه. بابه‌تی چۆنیه‌تی كۆكردنه‌وه و خه‌رجكردن و ته‌نانه‌ت
پاشه‌كه‌وت بابه‌تێكی پێكه‌وه گرێدراون. ئه‌گه‌ر
خێزان به وریایه‌وه داهاتی كۆكرده‌وه و پلانی بۆ هاوسه‌نگی داهات و خه‌رجی هه‌بوو
به ئاسانی ده‌توانی ئاستی پاشه‌كه‌وتی دیاریبكات، بۆیه زۆر زۆر گرنگه لیستی
داهات و خه‌رجی دیاربێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه له‌به‌رده‌ست بوو ئه‌وكات
ئه‌كرێت پاشه‌كه‌وت یه‌كلابكرێته‌وه، به‌ڵام ته‌ندروستترین ڕیگا ئه‌وه‌یه هاوبه‌ش
بێت وه‌ك چۆن كۆكردنه‌وه‌ی داهات و خه‌رجی هاوبه‌شه، ئه‌وا به‌هه‌مان شێوه پاشه‌كه‌وت
هاوبه‌ش بێت.
-به‌پێی
ئه‌وه‌ی به‌ڕێزتان شاره‌زای بواری ئابووریین، خوێندنه‌وه‌تان چیه به‌شێوه‌یه‌كی
گشتی بۆ خێزانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌ڕووی ڕێكخستنی ژیان و باری ئابوورییانه‌وه؟
توانیویانه سود له داهاته‌كانیان وه‌ربگرن و له‌پڕۆژه‌ی به‌سود به‌گه‌ڕی بخه‌ن.
به‌داخه‌وه پرسه ئابوورییه‌كان
له پرۆسه‌ی خویندن و ته‌نانه‌ت حزب و ڕێكخراو و میدیا و حوكمرانی كوردی زۆر لاوازه
و سنورداره، هه‌موو پێكه‌وه له‌سه‌ر پرسی سیاسی و ته‌رفیهی قسه‌مان هه‌یه و
ڕوونكردنه‌وه ده‌ده‌ین، به‌ڵام كه‌مترین كات به بابه‌ته ئابوورییه‌كان دراوه
له‌كاتێكدا له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئه‌م كایه وه‌ك چۆن ته‌ندروستی رۆژ به رۆژ له
پێشچوونه به‌هه‌مان شێوه پرسه ئابوورییه‌كان چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی ڕاوێژكاری بۆ
دروستكراوه و رۆژانه په‌ره‌پێدانی تێدا ده‌كرێت له‌پێناو ڕه‌خساندنی ئابووری سه‌ربه‌خۆ
له‌لای حكومه‌ت و ته‌نانه‌ت دامه‌زراوه و خێزانه‌كان، چونكه بناغه‌ی په‌ره‌پێدان
و گه‌وره‌بوون به ئابوورییه‌كی سه‌ربه‌خۆ ده‌ستپیده‌كات.