ستراتیژیەتی کەسایەتی چیە؟
ستراتیژیەتی کەسایەتی لە نوسینی راهێنەری نێودەوڵەتی لەبواری
گەشەپێدانی مرۆیی (دکتۆر ئیبراهیم فەقێ)ە کەپێک هاتووە لەچوار چەمک ئەوانەش: پشودان
، ئەندێشەو خەیاڵ، پەیوەندی ، دڵنیایی.
1- بیربکەرەوە لە هەڵوێستێکی ناخۆش و نا ڕەحەت، کەدەتەوێت چارەسەریان بکەیت و نەیانهێڵێت.
٢- بڕیاربدە لە پەیوەندی خۆت و چۆنێتی ئەو پەیوەندیەت.
٣- پشودان ـ شوێنێکی لەبار بدۆزەرەوە بەمەرجێک کەس هەراسانت نەکات و بۆماوەی ۲۰ بیست خولەک لەوێ بمێنەرەوە ،
کرداری هەناسەدان بەکار بهێنە بەشێوەی (4_2_8) و دووربارەی بکەرەوەلە ٦ جارەوەتا۱۰ جار تا دەچیتە حاڵەتی ((ئەلفا))
٤- هەردووچاوت داخەو خەیاڵ بکەرەوە لەو هەڵوێستەی خۆت واببینەکە
زۆر لەسەر خۆیت، ئاسوودەیت، بەتەواوی خاو بوویتەوەو لەبڕیاردان و وابەستە بوونێکی
ڕەهادایت لەهەڵچوون و کاردانەوەکانتدا.
ئسیتا خۆت وا پیشانبدە کە زۆر تەرکیز دەکەیتەوە لەسەر ئاگادار
کردنەوەو ڕاگەیاندن و هەموو ڕاز و نیازەکانی کەسێکی تر تێدەگەیەنیت هەروەها خۆت
واپیشان بدە کەتۆ کەسێکیت زۆر بە ووریایی وگوێڕایەڵیەوە گوێ دەگریت لەخەڵک و
ستراتیژیەتی نەهێشتنی کێشەکان بەکار دەهێنیت و پەیوەندی لەگەڵ خەڵکیدا دەکەیت یان
پێکیانەوە گرێ دەدەیت بەهۆی کاردانەوەی ئەرێنی و باشەکانیانەوە.
٥- لەکاتێکدا ئەگەر تەواو ڕازیت لەو بارو دۆخە، پەیوەندیەکە جێبەجێ
بکەو دەستبەکاربە .
٦- هەردوو چاوت بکەرەوە. بیرلە هەمان هەڵوێست بکەرەوە و پوەندیەکەت
دووبارە بکەرەوە سەر لەنوێ، پاشان سەرنجی هەستکردنە باشەکان بدە لەخۆتدا.
٧- بەخۆت بڵێ :(( من کەسێکم خاوەنی پەیوەندییەکی گەورەو بەهێزم))
ئەم ڕستەیە بۆماوەی 10دەجار بلێرەوە - بەقووڵی هەناسەبدەو هەست
بەهەموو ئەوانە بکە .
ئیستا تۆش ئەم ستراتیژیەتەی من بەکاربهێنەو پاشان دەبینیت چۆن
بەخێرایی متمانە بەخۆت دەکەیت و دەرگای پەیوەندیکردی سەرکەوتوو بەڕوو خۆتدا
دەکەیتەوە ئیتر بارودخەکەش هەر چۆنێک بێت .