سۆشیال میدیا

پەروەردە و پێگەیاندن
21/10/2020


 جیهانێکی فراوانی هەیە کە پێکهاتووە لە تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، له‌ ئەنجامی پێشكه‌وتنی ژیان لە رووی ته‌كنه‌لۆجیا و ئینته‌رنێتەوە هاتە بەرهەم . دەتوانین بڵێین سۆشیال میدیا ڕۆڵی بەرچاوی هەیە لەژیانی ڕۆژانەماندا وە کاریگەرییەکی فراوانی هەیە لەسەر تاکەکانی کۆمەڵگە. بۆ هەموو کەسێک دەرگایەکی کراوەیە چونکە هەر کەسێک ئارەزوومەند بێت و پێویستی بێت دەتوانێت زۆر بە ئاسانی لە رێگەی ئەکاونتی خۆیەوە یاخود لاپەرە ئەلیکترۆنییەکان و سایتە جیاوازەکانی سۆشیال میدیا بە گشتی سوودمەند بێت ،هەموو ئەوزانیاریانەی کە دەیەوێت دەتوانێت بەدەستی بهێنێت یاخود زانیاری ببەخشێت. هەروەها یارمەتیمان دەدات بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکان لەنێوان تاکەکان لە چوارچێوەی ووڵاتێک یاخود لەجیھاندا. جگە لەوە ڕۆڵێکی باڵا دەبینێت لە ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیاندا چ لەڕووی ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری یان فێربوون و بەستنی کۆنفرانس و سیمینارو وۆرک شۆپ و لەڕێگەی لاپەڕە ئەلیکترۆنییەکان یان بۆ کات بەسەربردن لەسەیرکردنی وێنەو ڤیدیۆ و هۆکارەکانی تر. بێگومان بەشێوەیەکی بەرفراوان کاریگەری خۆی هەبووە لەسەر تاك و خێزانەکانی ناو کۆمەڵگە و هەموولایەنەکان جا لایەنی (ڕۆشنبیری و ئابووری و کۆمەڵایەتی و تەندروستی پەروەردە و هتد...).  

سۆشیال میدیا و کاریگەریەکانی لەسەر کۆمەڵگای کوردی :-

ڕۆڵی سۆشیاڵ میدیا لەسەر کۆمەڵگەی کوردی کاریگەری و پانتاییەكی بەرفراوانی لە ژیانی تاكەكانی هەرێمی كوردستان داگیركردووە، کاریگەری بەرچاوی هەبووە لەسەر تاکەکان وە لەسەر پەروەردە بەگشتی لە کۆمەڵگەی کوردی دا ڕەنگدانەوەی خۆی هەبووە ،کاریگەرییەکان زۆرجار ئەرێنی و هەندێ کاتیش کاریگەری نەرێنی لەسەرلایەنی کۆمەڵایەتی بەجێدەهێڵێت و تەنانەت رووداوی نەخوازراویشی لێکەوتۆتەوە بە داخەوە بەهۆی خراپ بەكارهێنان ئامێرەكانی پەیوەندی و تۆڕە كۆمەڵاتییەكان چەندان كێشەی كۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستان ڕوویداوە و تاکو ئێستاش بەردەوامی هەیە.
 پێویستە چی بکرێت بۆ کۆنتڕۆڵکردن و هۆشیارکردنەوەی تاکەکان لە بەکارهێنانی سۆشیال میدیا ؟
جێگای باسە بەڕێوەچونی سیمینارو وۆرک شۆپ کە بە بەردەوامی دەکرێت و لە بڵاوکراوەکاندا هەمیشە بۆ هۆشیاکردنەوەی تاکەکانی ناو کۆمەڵگە لە دروست بەکارهێنانی سۆشیال میدیا تاکەکانی لێ ووریا بکرێتەوە کە ئەم ڕێگەچارەسەرە ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە،وە تاڕادەیەکی باش تاکەکان پەروەردە کراون لەم رووەوە، بەڵام بەداخەوە تاکو ئێستاش ڕێژەیەک هەیە کە سۆشیال میدیا بە دروستی بە کارناهێنێت و بۆ مەبەستی نەشیاو تەشهیر و هەرەشە و ناوزڕاندن بەکاریدەهێنن زەرەرمەندی یەکەمیش ئافرەتە. بۆیە پێویستە گرنگیەکی تایبەت بە فراوانکردنی بەڕێوەچونی سیمینارو وۆرک شۆپ بدرێت و لە لایەن حکومەتەوە چاودێریەکی چڕ و لە ڕووی یاساییەوە کۆنترۆڵ بکرێت بۆ کەمبوونەوەی ئەو رووداوە نەخوازراوانەی کە روودەدەن لە کۆمەڵگەدا . سنور دابندرێت بۆتەشهیرکردن ناوزڕاندنی تاکەکان پێویستە چاودێری بەردەوام هەبێت وە ئەو كەسانەی ڕووبەڕووی سزای یاسایی ببنەوە كە خراپ سۆشیال میدیا بەكار دەهێنن.


ڕێژین قاسم محمود

Designed and developed by AVESTA GROUP