مهاباد حسێن: من یەکەم ئافرەتی کوردم کە ناوبژیوانی تایکواندۆم

دیمانە
02/11/2020

مهاباد حسێن کەریم، دەرچوی کولیژی پەروەردەی وەرزشی و جێگری یانەی وەرزشی سەرچنارە ئاماژە بەوە دەکات کە هەرلەمنداڵیەوە خولیای وەرزش بووە وهەر لەسەرەتاوە لەقوتابخانەوە دەستیپێکردوە و هەتا قۆناغی کۆتایی ئامادەیش بەردەوام بووە لەگۆڕەپان و مەیدان بەهەموو یاریەکانیەوە، پاشان بووە بەیارزانی تایکواندۆ تا پشتێنی رەشی دوودانەی بریوە، لە تایکواندۆ یەکەم ئافرەت بووە لەهەرێمی کوردستان و دووەم ئافرەت لەسەر ئاستی عێراق کە پلەی ناوبژیوانی پێبدرێت و کاری پێبکات.

خاتوو مهاباد حسێن باس لە بەدەستهێنانی پلەی تەحکیمی لە موای تای دەکات و دەڵێت: بەلای منەوە ئاسان بوو چونکە ئەویش یەکێکە لەهونەرە جەنگیەکان زور حەرەکەو تەکنیکیان نزیک یەکترە لەیاریدا بەڵام هەرجیاوازی هەیە لەکاری ناوبژیوانیدا ماوەیەکی زۆرە دەستمکردوە بەیاریکردن پشت بەخوا ئەمەوێت ببم بە ڕاهێنەری کچان بەڵام پێش ڕاهێنەری دەورەی ناوبژیوانیم بینی و تەنها ئافرەت بووم کە بەشداربووم لەدەورەکە لەکۆی ۲۵ کوڕ، ئەم دەورەیە لەسلێمانی بەسەرپەرشتی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراقی و ناوەندی یەکێتی موای تای عێراقی (تای بۆکسنگ) و لەژێر چاودێری بەڕێز پارێزگاری سلێمانی ئەنجامدرا.

سەبارەت بە ئاستی توانا و لێهاتوویی ئافرەتانی کورد لە وەرزش و بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لە ناوخۆ و نێودەوڵەتیدا خاتوو مهاباد دەڵێت: بەڵی لەیارییە فەردییەکان لەشەترەنج توانراوە و  هەندێک جاریش بۆئاستی یەکەمی نەخێرنەتوانراوە ئەو پلەیە بەدەست بهێنرێت بەڵام توانیویانە بەشداربن لەیارییە نێو دەوڵەتییەکان.

هەروەها خاتوو مهاباد حسێن ئاماژە بۆ ئەو ئامانجەی دەکات کە چەند ساڵێکە بۆتە خولیای مێشکی و دەڵێت خۆزگە بمتوانیایە وەک قوتابخانەیەک هەموو یارییە وەرزشییەکانی تیا جێبکەمەوە بۆئافرەتان و هەرلەتەمەنی منداڵییەوە بەخۆشەویستی بۆوەرزش گۆشم بکردنایە نەک تا تەمەنێک کە خۆیان ئەناسن بیر لەخۆیان ئەکەنەوە بۆ لەش ڕێک پەنا بەرن بۆ سەنتەرەکان.
هەرچەندە سەنتەری لەش جوانی هەیە بەڵام زور جار کێشە دروست ئەبێت بۆ ئافرەتان لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە، من بۆ ماوەی۱۲ساڵ مامۆستای لەش جوانی بووم هەر وەک لەسەرەوە ئاماژەم پێکرد خۆزگەپاڵپشتێکم هەبوایە بۆکردنەوەی سەنتەرێکی وەرزشی ئافرەتان بۆهەموویارییەکان بۆئەوەی بمتوانایەی خزمەتی ئافرەتانی کوردم لەو بوارەدا بە باشترین شێواز بکردایە.

ئا: هێلین میدیا

Designed and developed by AVESTA GROUP