په‌خشان محه‌مه‌د: كتێبی هه‌گبه‌ی كۆمه‌ڵگه؛ كۆمه‌ڵه چیرۆكێكن له ناخ و قوڵایی كۆمه‌ڵگه‌وه هه‌ڵقوڵاون
په‌خشان
محه‌مه‌د مه‌حمود، نوسه‌رو چالاكوانی ئافره‌تان هاوكات به‌رپرسی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی ئافره‌تانی
كوردستانه. له‌باره‌ی به چاپ كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین
به‌رهه‌می چاپكراوی كه كۆمه‌ڵه چیرۆكێكه به‌ناوی ( هه‌گبه‌ی كۆمه‌ڵگه)، ئه‌م گفتۆگۆیه‌مان له‌گه‌ڵیدا سازكرد.
سه‌باره‌ت
به به‌شداری كارای ئافره‌تان و ژنان له بواری نووسیندا، په‌خشان محه‌مه‌د بۆچونی
وایه كه بێگومان به‌رده‌وامبوونی ئافره‌تان له كایه‌ی نووسیندا ڕۆڵ و گرنگی وكاریگه‌ری خۆی هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ی
ئێستا له كایه‌كه‌دا ژماره‌یان ئێجگار كه‌مه و ڕه‌نگه ئه‌وانیش به هۆی زۆر
ڕێگری و كلتوره‌وه ڕێگرییه‌كی زۆر هه‌بووبێت له به‌رده‌میاندا ، ئومێد ئه‌كه‌م ئافره‌تانی
كورد چاونه‌ترسانه بێنه پێش و ده‌ست بۆ بابه‌ته گرنگ و پرسه چاره‌نووسساز و هه‌ستیاره‌كانیش
به‌رن و ببنه پێشه‌نگ له بواره‌كه‌دا .
په‌خشان
محه‌مه‌د ئاماژه به‌وه ده‌كات له ڕاستیدا كه‌م نین ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه له هه‌وڵدان
بۆ پێگه‌یاندنی خودی خۆیان له نوسین، به‌ڵام هۆكاره‌كان و ڕێگرییه‌كان زۆرن، به
پله‌ی یه‌كه‌م كۆمه‌ڵگه چونكه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی خولیای نوسینیان هه‌یه ڕه‌نگه
نه‌توانن وه‌ك پێویست ناخ و بۆچوونه‌كانیان ده‌رببڕن، به داخه‌وه هه‌ندێجار دابونه‌ریتیش
زۆر درێغی له ئافره‌تان كردووه. بۆیه ده‌كرێت ئێمه ببینه هانده‌ر و ئومێدبه‌خشی
لاوان و ئه‌و ئافره‌تانه‌ی به‌هره‌ی نوسینیان هه‌یه و ده‌یانه‌وێت خزمه‌ت به
كۆمه‌ڵگه و ئه‌ده‌بیات بكه‌ن، هه‌روه‌ها بێگومان بارودۆخی ئابووریش ڕۆڵی خۆی هه‌یه له كه‌م ده‌ركه‌وتنی ئافره‌تان چونكه
كه‌م ئافره‌ت هه‌یه خاوه‌نی ئابوری خۆی بێت تا بتوانێت به‌رهه‌مه‌كانی خۆی بڵاوبكاته‌وه و سه‌ردانی كۆڕ و گفتوگۆ ئه‌ده‌بییه‌كان
بكات، زۆرینه‌ی ئافره‌تان له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا
له ململانێیه‌كی قووڵدا گوزه‌ر ده‌كه‌ن .
سه‌باره‌ت به كتێبی
چیرۆكی ( له هه‌گبه‌ی كۆمه‌ڵگه‌وه ) كه له‌م رۆژانه‌دا كه‌وته به‌رده‌ست خوێنه‌ران،
له‌م باره‌وه په‌خشان محه‌مه‌د ده‌ڵێت: (هه‌گبه‌ی كۆمه‌ڵگه ) له ناخ و قوڵایی
كۆمه‌ڵگه‌وه هه‌ڵقوڵاوه، بریتییه له زۆرێك له‌و تاوانه جۆراوجۆرانه‌ی كه یه‌خه‌ی
كۆمه‌ڵگه‌ی گرتووه، بریتییه له‌و ئومێدانه‌ی به نییه‌ت و ئومێدی چرایه‌ك له
تاریكی‌دا، ئومێدێك له بێ ئومێدیدا، هیوایه‌ك له بێ هیواییدا هاتۆته ئاراوه.
هه‌موو چیرۆكه‌كانی ئه‌م كتێبه ڕوداوی ڕاسته‌قینه‌ن
و له شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان
ڕوویانداوه و ناوه‌كانیش به خوازراوی به‌كارهاتوون و له دوو توێی (110) لاپه‌ڕه‌دا
به چاپ گه‌یه‌ندراوه و له (15) چیرۆك پێكهاتووه و چیرۆكه‌كان باسی ئه‌و
تاوانانه ده‌كات كه له ناو كۆمه‌ڵگه‌دا ڕوویانداوه. به پێشه‌كی و پاشه‌كییه‌ك
هه‌وڵمداوه زیاتر خوێنه‌ران بگه‌یه‌نمه ناو دونیای چیرۆكه‌كان تا كاریگه‌ری خۆی
له ناخی خوێنه‌راندا به‌جێ بهێنێت، هه‌روه‌ها بۆیه ئه‌م ناوه‌ی ( هه‌گبه‌ی كۆمه‌ڵگه
) م لێناوه چونكه چیرۆكه‌كان هه‌ڵقوڵاوی ناو كۆمه‌ڵگه‌ن و له‌و هه‌موو كێشه و
تاوانكاری و زوڵم و نادادییانه ڕوو ئه‌ده‌ن كه له ناو كۆمه‌ڵگه‌وه سه‌رچاوه‌یان
گرتووه. بێگومان چیرۆكه‌كانی منیش بێبه‌ش
هه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌ن كه له ماڵ و شه‌قام و شاره‌كانی كوردستان ڕوویانداوه و
چه‌ندیان له چوار دیواری زیندانه‌كانه‌وه دوواون و په‌شیمانی خۆیان له‌و ئاكار
و تاوانانه ده‌ربڕیوه .
له
ڕووی ژانره‌كانی ئه‌ده‌بییه‌وه به تایبه‌ت چیرۆك و ڕۆمان ، ئافره‌تان كه‌متر ده‌نووسن
یان بۆچی ژنی كورد له شیعردا توانای خۆی ده‌بینێته‌وه هه‌تا ژانره‌كانی دیكه،
له‌م لایه‌نه‌وه په‌خشان محه‌مه‌د ده‌ڵێت: من پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌م پێم وابێت نوسه‌ر و به‌هره‌مه‌ندی ئافره‌تمان
زۆر زۆره به تایبه‌تیش له بواری چیرۆك
و ڕۆمان چونكه ئافره‌تان زیاتر خولیای ئه‌و بابه‌تانه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه بار‌و دۆخ و كۆمه‌ڵگه و خێزانی
كورد بوون كه ڕێگر بوون له ده‌ركه‌وتنی ده‌یان قه‌ڵه‌می ئافره‌ت كه ئه‌گه‌ر ئه‌و
قه‌ڵه‌مانه بواریان پێبدرایه و پیاوسالاری ڕێگر نه‌بوایه ئێستا ده‌تانبینی ده‌یان
ئه‌ستێره‌ی گه‌شی ناو مێژوو و ئه‌ده‌بیاتی ئاسمانی كوردی ده‌بوون .
هه‌روه‌ها په‌خشان محه‌مه‌د ئاماژه به‌وه ده‌كات كه
(هه‌گبه‌ی كۆمه‌ڵگه) یه‌كه‌م به‌رهه‌میه‌تی و ده‌ڵێت: خودا پشت و په‌نا
بێت به‌رده‌وام ئه‌بم و هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیش له گۆڤار و ڕۆژنامه‌كان بابه‌ت و
سه‌رنج و وتاری خۆم هه‌بووه له باره‌ی زۆر بابه‌ت و پرسی گرنگه‌وه .
به‌لای منه‌وه زۆر گرنگه
نوسه‌رانی ئافره‌ت بێنه پێشه‌وه و ڕۆڵ و كاریگه‌ری خۆیان بگێڕن و به پێنووسه‌كانیان
گوزارشت له كێشه و گرفته‌كانی ئافره‌تان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان بكه‌ن ، چونكه ئافره‌تانی
كورد تا سه‌ر ئێسقان زوڵملێكراون و ده‌یان بابه‌تی گرنگی وه‌ك ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی
و زۆرجاریش یاسایی درێغییان كردوه له ئافره‌ت و مافی ئافره‌ت و ته‌نانه‌ت كلتور
و كۆمه‌ڵگه‌یش هه‌ر بۆیه گرنگه ئافره‌تان به جۆره‌ها ڕێگه‌ی جیاواز و له
ناویاندا به نوسین په‌یامه‌كانی خۆیان بگه‌یه‌نن چونكه نوسین بوارێكه تایبه‌ت
نه‌كراوه به پیاوان به‌ڵكو پێویسته خانمانیش ڕۆڵی خۆیانی تێدا ببینن .
ئاماده‌كردنی: هێلین میدیا