شاکیرا مافی بڵاوکردنەوەی گۆرانییەکانی به‌کۆمپانیایەکی به‌ریتانی فرۆشت

هونەر
29/01/2021

شاکیرا خانمە گۆرانیبێژی کۆلۆمبی، مافی بڵاوکردنەوەی تەواوی گۆرانییەکانی بە کۆمپانیای "Hipgnosis Songs Fund Limited"ـی بەریتانی فرۆشت.

شاکیرا خاوەنی (145) گۆرانییە و "Hips Don't Lie"، "Whenever, Wherever"، "Hips Don't Lie"، "La Tortura"، "Waka Waka" و "She Wolf" لە گۆرانییە بەناوبانگەکانیەتی.

فرۆشتنی مافی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی شاکیرا، لە دوای بڕیاری بۆب دیلان گۆرانیبێژی ئەمریکی دێت بۆ فرۆشتنی مافی بڵاوکردنەوەی 600 گۆرانی بە کۆمپانیای "Universal Music Publishing".

شاکیرا لە تەمەنی 13 ساڵیدا یەکەم ئەلبوومی گۆرانیی لە 1991 بڵاوکردەوە، ساڵی 1995 لەرێگەی ئەلبوومی "Pies Descalzos" ناوبانگییەکی جیهانی بەدەستهێنا و لەرێگەی بەرهەمەکانییەوە سێ خەڵاتی گرامی بەدەستهێناوە، جگە لە 13 خەڵاتی گرامی لاتینی کە ساڵانە تایبەت بە بەرهەمە میوزیکییە لاتینییەکان دەبەخشرێن.

ئەو هونەرمەندە براوەی چوار خەڵاتی ئێم تیڤی، حەوت خەڵاتی بیلبۆرد میوزیک و 39 خەڵاتی بیلبۆرد میوزیکی لاتینییە و زیاتر لە 80 ملیۆن کۆپی لە ئەلبوومەکانی فرۆشراون.

Designed and developed by AVESTA GROUP