مه‌روه مه‌عروف: لای ئێمە دڵخوشی کڕیارەکان گرنگترە لە پارە چونکە مرۆڤ لە هەموو شتێك گرنگترە.
كاركردن
و هه‌وڵدان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی كار به‌بێ جیاوازی له‌نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز
پێویستی به پلان و بیرۆكه‌ی كار هه‌یه، له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ئێستا چه‌ندین ئافره‌ت
ده‌بینین خاوه‌نكارن و بونه‌ته هۆكارێك بۆ دابینكردنی هه‌لی كار بۆ كه‌سانی دیكه‌ش،
یه‌كێك له‌و ئافره‌تانه‌ی بۆته خاوه‌نكار (مه‌روه مه‌عروف)ه كه کارێکی نایاب
دەکات ئه‌ویش بریتیه له دیزاین و دروستکردنی دیکۆرەکان بۆ بۆنه و بیرەوەریە
جیاوازەکان.
مه‌روه
ده‌ڵێت: لە ساڵی ٢٠١٩ بە ئۆنلاین دەستم بە
کاری دیکۆر کرد، لە ساڵی ڕابردوودا بڕیاڕمدا شوێنێك بکەمەوە و کارەکەم گەورەتربکەم.
بۆ ئەوەی خەڵك زیاتر من و کارەکەم بناسن و ئاشنا بن، ئەمویست شوێنێك بە ناوی خۆم
هەبێت تا ڕەنجی ماندووبونم دیار بێت.
هه‌روه‌ها
سه‌باره‌ت به بره‌ودان به كاره‌كه‌ی ده‌ڵێت: سەرەتا بە كارى دیزاین دەستمپێكرد دواتر كاتێك دوكانى دیزاینم دانا بە پێویستمزانى
كارى گوڵفرۆشیش بكەم لەبەرئەوەى كارى دیزاین بۆ بۆنەو ئاهه‌نگه‌كانم دەكرد
موشتەریەكانم گوڵیان پیویست دەبو وامكرد كە دەهاتنە لاى من بۆ شوێنەكەم هەموو شتێكیان
لە یەك شوێن بۆ ده‌ستبه‌ربكرێت.
مه‌روه
مه‌عروف باس له ره‌فتارو مامه‌ڵه‌ی خه‌ڵك ده‌كات له‌گه‌ڵی و ده‌ڵێت: رەفتارى خەلك زۆر باشە و دەست خۆشیم
لێدەكەن كە بۆخۆم كارده‌كه‌م و پشت به داهاتی خۆم ئه‌به‌ستم، پیاوان كە دێنه شوێنەكەم دەزانن دیزاین و دیكۆرەكان
من ئه‌نجامیان ئه‌ده‌م زۆر دڵخوش دەبن بە تایبەت دیكۆرەكانى مارە بڕین و بوك
گواستنه‌وه چونكه ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یكه‌یت كارێكی زۆر باشه چونكه‌ئافره‌ت
باشتر له سه‌لیقه و هەستى ئافرەت تیدەگات.
هه‌روه‌ها
نرخی كاره‌كانم لاى زۆر خەڵك هەرزانە، ئه‌گه‌ر
كه‌سێك بۆ یەكەمجار سه‌ردانی كردبێتین دوبارە سەردانمان دەكەنه‌وه، موشتەریمان هەیە
خەڵكى سلێمانیە چەندجار سەردانى هەولێر بكات دێتە لامان گوڵ دەكڕێت و دەڵێت نرخ و مامەڵەتان زۆر باشه، لە لای ئێمە دڵخوشی
کڕیارەکان گرنگترە لە پارە چونکە مرۆڤ لە هەموو شتێك گرنگترە.
ئاماده‌كردنی:
هێلین میدیا