له‌یلا هەمەوەندی بەهۆی فشاری حزبی بەعس وازم لە کاری بێژەری لە تەلەفزیونی کوردی کەرکوک هێنا
له‌یلا هه‌مه‌وه‌ندی لەساڵی 1986 تا 1991 وەکو بێژەر لە كەناڵی کەرکوک و رادیۆی کوردی
کاریکردووە و سه‌باره‌ت به كاركردنی ئافره‌تان له بواری راگه‌یاندن ده‌ڵێت: ئافرەتی کورد لە هەموو بوارێک و لە هەموو شوێنێك ڕۆڵی هەبووە ولە نێوانیاندا لە دەزگاکانی
راگەیاندن، بەڵام بەراورد بە سەردەمی پێشوو و‌ئێستا چەندین بەربەست ماون لە بەرده‌م
ئافرەت لە ناو کۆمەڵگه‌دا وەکو دابونەریتی کۆمەڵگه کە هێشتا بەتەواوی ئافرەتی راگەیاندکارنەگەیشتووه
بەو ئازادیه‌ی كه پێویسته هه‌یبێت بۆ پێشخستنی كاره‌كه‌ی.
له‌یلا هه‌مه‌وه‌ندی ئاماژه به ژماره‌ی
ئه‌و ئافره‌ته میدیاكارانه ئه‌كات كه ئه‌و كات پێكه‌وه كاریان كردوه و ده‌ڵێت: ئەو کاتەی من لە
راگەیاندن بووم، ئێمە شەش ئافرەت بووین لە تەلەفزیونی کوردی کەرکووک کارمان دەکرد کە چوار لەوانە نەتەوه‌ی کورد بووین ویه‌ك ئافرەتی تورکمانمان بوو لەگەڵ
ئافره‌تێكی سریانی.
له‌ڕووی ئازادی و هۆشیاری كۆمه‌ڵگه سه‌باره‌ت
به ڕێگه‌دان به ئافره‌ت بۆ كاركردنیان له ده‌زگای راگه‌یاندن له‌یلا هه‌وه‌ندی
ده‌ڵێت: ئێمە ئازادی تەواومان هەبوو لەو سەردەمەدا کۆمەڵگه‌ش هۆشیاربوو ،بەڵام حكومه‌تی
بەعس ئەو کات هەمیشە چاودێریی ووردی ده‌كردین چونکە رێگه‌ی نه‌ئه‌دا کورد رۆڵی هەبێت
لە کۆمەڵگه‌دا و خاوه‌ن راگەیاندنی خۆی بێت. هەر بۆیە فشارەکانی حكومه‌تی بەعس لەسەر
من وهاوکارانم وایکرد واز لەکاری راگەیاندن بهێنم ،چونکە بەزۆر ده‌یانویست ببم بە
ئەندامی حزبی بەعس منیش په‌سه‌ندم نه‌كرد و نه‌بوومه ئه‌ندام حزبی به‌عس بۆیە لە
تەلەفزیونی کوردی دوورخرامەوە.
لەدوای پرۆسەی
ئازادی لە2003وە راگەیاندن رۆڵێکی کاریگەری بینی وسەردەمێکی نوێ هەتا کایەوە . وە
چەندین ئافرەت لە راگەیاندنه‌کانەوه بەشێوەیەکی فراوان لەهەموو كه‌ناڵ و گۆڤار ورۆژنامه
و رادیۆکان دەبینران ،بەڵام سەرباری بارودۆخی ئەمنی وئابوری ئافرەت لەبواری راگەیاندن
توانی رۆڵێکی کارگێری وباڵای هەبێت وسەرنجی جەماوەر بۆ لای خۆیان راكێشن، بوونە هۆکاری
چارەسەری چەندین گرفت وکێشە لە کۆمەڵگەكه‌ماندا.
گرنکترین بەربەستەکان
کە لەبەردەم ئافرەتی راگەیاندکار هه‌یه دابونەریتی کۆن و عه‌قڵی پیاوسالاری و نه‌بوونی
گرنتیه‌ك بۆ مافی ئافرەت، هەر بۆیە لە دوای 2003 وە زیاتر لە 30 ی ئافرەتی راگەیانکارکوژراوە
هەندیکیش بەهۆی هەرەشەکانی چەند لایەنێک شارەکەی خۆی بەجێهێشتوە و ئاواره‌ی هەندەران
یاخود هەرێمی کوردستان بوون، لەلایەکی دیکه‌شه‌وه هەندێكجار ئافرەتی راگەیاندکار
توشی فشاری دەرونی دەبێتەوە لەکارەکەی. هیوادارم
ئەم جۆرە گرفتانە بەرامبەر راگەیاندنكاری مێنە کەم بێتەوە وبهیڵن ئافرەت لە ڕێگای
راگەیاندن پەیامەکەی بگەیەنێت.
له‌یلا عه‌بدوڵا
محه‌مه‌د ره‌زا لە 1/1/1969 لەشاری کەرکووک لە دایکبوە و خاوه‌ن بڕوانامەی بكالۆریۆسه
لەیاسا، له‌یلا خێزانداره و خاوه‌ن 3 كچ و کورێکه، لەشاری کەرکووک ژیان بەسەر دەبات. سەرۆکی
ڕێکخراوی جیهانی بۆ فێرکردنی ڕۆشنبیری مافی مرۆڤه، هاوکات مافپەروەره و ئەندامی
تۆری بەڵگەی پێشیلکاری مافی مرۆڤی نێو دەوڵەتییه.
ئاماده‌كردنی: ئارین عه‌بدولخاڵق