چۆنیه‌تی دووركه‌وتنه‌وه له‌كێشه خێزانییه‌كان
له‌ژیانی هاوسه‌رێتی نێوان ژن و مێرد زۆرجار كێشه وگرفت
و ناكۆكی دروست ده‌بێت، كه پێویسته هه‌ردوولایه‌ن هه‌وڵ بده‌ن تووشی ئه‌مه نه‌بن
و تاكو بكرێت خۆیانی لێ بپارێزن.
یه‌كێك له‌و هۆكارانه نه‌بوونی گفتوگۆیه‌كی راشكاوانه‌یه
له‌نێوان هاوسه‌ره‌كان، هه‌روه‌ها كه‌می یان نه‌بوونی گرنگیدانی یه‌كێك له‌هاوبه‌شه‌كان
به ئه‌وه‌ی تریان، چونكه ئه‌مه ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی تر چه‌ندین
ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وت بكات كاتێك هه‌ست ده‌كات لایه‌نه‌كه‌ی تر پشتگوێیخستوه،
ئاشكرایه ژیانی هاوسه‌رێتی و په‌یوه‌ندی ژن و مێردایه‌تی گرێبه‌ستێكی زۆر پیرۆزه،
بۆیه ده‌بێت گرنگی ته‌واو به‌یه‌كتر بده‌ن و دووربكه‌ونه‌وه له‌پشتگوێ خستنی یه‌كتر،
به‌ڵكو هاوكارو یارمه‌تیده‌ری یه‌كتربن له‌كاتی ته‌نگه‌ژه و ناخۆشیه‌كان و زیاتر
پشت به‌یه‌كتری ببه‌ستن له‌رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ناخۆشیه‌كانی ژیان، له‌هه‌مانكاتدا
چێژوه‌رگرتن له‌ساته خۆشه‌كان پێكه‌وه، چونكه پشتگوێ خستنه به‌ژه‌هری كوشنده
و بكوژی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندی نێوان هاوسه‌ران داده‌نرێت.
یه‌كێكی تر له‌هۆكاره‌كانی ناكۆكی له‌نێوان هاوسه‌ره‌كان
و دروستبوونی ساردی له‌په‌یوه‌ندی نێوانیان بریتیه له په‌یوه‌ندی سێكسی له‌نێوان
ژن و مێرد كه به یه‌كێك له‌دیارترین فاكته‌ره‌كانی به‌هێزبوونی خۆشه‌ویستی و
ئارامی داده‌نرێت، بۆیه هه‌رچه‌نده ئه‌م په‌یوه‌ندییه ئاسایی و به‌رده‌وام بێت
و له‌هه‌مان كاتدا به‌هێز و به‌خۆشه‌ویستیه‌وه ئه‌نجام بدرێت، ده‌بێته هۆكاری
زۆربوون و زیاتربوونی رێز و خۆشه‌ویستی و ئاسوده‌یی ده‌روونی بۆ بۆ ژن و مێرد، ئه‌مه‌ش
به‌سروشتی خۆی ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی و ئاسوده‌یی ژیانی هاوسه‌ریه‌تیان
و دووركه‌وتنه‌وه‌یان له‌هه‌ر كێشه و گرفتێك له‌لایه‌كی تره‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ی
ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر منداڵ و خێزانه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
یه‌كێكی تر له ڕێنماییه‌كان بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌كێشه
و گرفتی ژیانی هاوسه‌ریه‌تی بریتیه له ساده‌یی و یه‌كتر قبوڵكردن و دووركه‌وتنه‌وه
له‌خۆ به‌گه‌وره‌زانی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تریان، هه‌روه‌ها هه‌میشه ئاره‌زوو و
ئاماده‌باشیان هه‌بێت بۆ ئاشته‌وایی و لێبورده‌یی له‌كاتی روودانی كێشه و ناكۆكی
له‌نێوانیان و داننان به‌هه‌ڵه و كه‌موكوڕییه‌كانی خۆیان، كه‌واته دووركه‌وتنه‌وه
له‌گفتۆگۆی توند و یه‌كتر برینداركردن و هه‌ر ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتێكی تر ده‌بێته
هۆكاری گه‌وره‌بوونی كێشه‌كه نه‌ك بچووكردنه‌وه‌ی و چاره‌سه‌ركردنی.
له لایه‌كی تره‌وه هه‌ستكردنی هاوسه‌ره‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر
به ئارامی و بوونی متمانه‌ی به‌هێز له‌نێوانیان هۆكارو پاڵنه‌رێكی تری به‌هێزه
بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه و تێك نه‌گه‌یشتنانه‌ی له‌نێوانیان رووئه‌دات.
كه‌واته په‌یوه‌ندی باش و به‌رده‌وام و گرنگیدان به په‌یوه‌ندییه
سێكسیه‌كان و ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانی
تر و كه‌سوكاری خۆیان هۆكار و یارمه‌تیده‌رن بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌كێشه و گرفت و
ناكۆكی خێزانی.
هه‌ندێك له‌هاوسه‌ره‌كان له‌دوای تێپه‌ربوونی ماوه‌یه‌ك
به‌سه‌ر پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌ریه‌تیان و خستنه‌وه‌ی منداڵ، به‌هۆی سه‌رقاڵیان به‌كاروباری
ژیان و ماڵ و منداڵ گرنگی به‌خۆیان ناده‌ن و به‌شێوازێك ره‌فتار ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی
به ته‌نها بژین، ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تره له هۆكاره‌كانی دروستبوونی ئاریشه‌ی هاوسه‌ریه‌تی
له‌نێوان ژن و مێرد، ئه‌مه له‌هه‌ندێك حاڵه‌ت له‌لایه‌ن مێرد ده‌بێت به‌شێوازێك
ده‌رده‌كه‌وێ كه هیچ گرنگی نه‌ك به‌هاوبه‌شه‌كه‌ی به‌ڵكو به‌خودی خۆی نادات و ده‌بێته
جێگه‌ی ناره‌زایی و بێزاری ژنه‌كه‌ی و، له‌هه‌ندێك حاڵه‌تی تر له‌لایه‌ن ژن ده‌بێت
به‌هۆی سه‌رقاڵ بوونی به كاروباری ماڵ و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ كه ناتوانێت
گرنگی ته‌واو به‌خۆی بدات، هه‌روه‌ها به‌هاوسه‌ره‌كه‌ی، بۆیه له‌م حاڵه‌ته گله‌یی
و بێزاری لایه‌نه‌كه‌ی تری لێده‌كه‌وێته‌وه و كێشه له‌نێوانیان روو ئه‌دات.
بۆیه ڕێنمایی ئافره‌تان و پیاوان ده‌كرێت كه گرنگی به‌خۆیان
و به‌هاوسه‌ره‌كانیان بده‌ن و به‌شێوازێك هه‌ڵسوكه‌وت نه‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌نها
بۆ خۆیان بژین، هه‌ركاتێك ژن و مێرد هه‌ستیان به گرنگی پێدان و ئارامی و دڵنه‌وایی
كرد له‌گه‌ڵ یه‌كتر ژیانی هاوسه‌ری و خێزانیان ئارام و سه‌قامگیر و خۆشگوزه‌ران ده‌بێت
و دووربن له‌كێشه و توندوتیژی.
تارا به‌كر