ئافره‌تێك له قه‌زای مێرگه‌سوور سه‌رقاڵی كوتاڵ فرۆشییه
ئەو كەسانەی خزمه‌ت بەكۆمەڵگه دەكەن و ساڵانێكه ئەزمونیان پەیداكردووە لە بوارەكەیاندا،
ده‌مانه‌وێت گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی باس له‌ئه‌زمون و قۆناغه‌كانی
سه‌ركه‌وتنی خۆیان بۆ ئافره‌تانی دیكه بخه‌نه‌ڕوو. بۆئەم جارەش گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ
ئافره‌تێك كرد كه لە بواری كوتاڵ فرۆشی كاردەكات و یەكێكە لەوئافرەتانەی بۆماوەی دووساڵه كاردەكات و بژێوی ژیانی خۆی پەیدا دەكات،
پشت بەخۆی دەبه‌ستێت و تواناكانی خۆی لەم بوارەدە دەدۆزێتەوە. ئه‌م ئافره‌ته‌ش
ناوی "مه‌ریه‌م حسكۆ ره‌شۆ" یه كه دانیشتووی
قەزای مێرگەسۆره و لە دایكبووی 1982.
مه‌ریه‌م ده‌ڵێت: هەرلەمنداڵایەوە حەزم
ئەكرد كاری تایبەتی خۆم هە بێت و خولیای ئیشكردنم هە بوو، ئێستاش سوپاس بۆخوا بۆماوەی
دووساڵه كاردەكەم و بژێوی ژیانی خۆم دابین ئەكەم، ئێستا خەریكی فرۆشتنی جلوبەرگی
ئافرەتانم لە قەزای مێرگەسۆر زۆر خۆشحالم بە كارەكەم.
هه‌روه‌ها مه‌ریه‌م سه‌باره‌ت به‌كاره‌كه‌ی
ووتی: كاركردن لە لای من ئەوە ده‌گه‌یه‌نێت
كه ئێمه‌ی ئافرەتانیش ئەتوانین شان بە شانی پیاوەكان كاربكەین و هیچمان لە پیاو كەم
ترنیە.
مه‌ریه‌م داوا لە ئافرەتان ده‌كات كە په‌ره
به كاره‌كانیان بده‌ن چونكه ئافرەتانی ئێمه‌ش ئەتوانن و هێزی ئەوەشیان هەیە لەسەر
پێیەكانی خۆیان بوەستن و كاربكەن.
ئەمەوێت بە ئافرەتان بڵێم كه ئافرەت ڕۆڵێكی
بەرچاویان له‌كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه و چوست
وچالاكن لە بەرێوەبردنی كارەكاندا، وە لەزۆرشوێنش هەرئافرەت بەرێوەبەرە و كاردەكات،
هاوكات لە زۆر شوێن كە ئافرەت ئێستا كاردەكات لە ماركێت ومۆڵ و فەرمانگه‌كان ده‌بینین
به‌شێوەكی بەرچاو و باشتر كاروباری رۆژانه‌ی هاوڵاتیان بەرێوەدەبه‌ن، بۆیە دەبێت كەرتی گشتی و كەرتی تایبەتیش باشتر‌و زیاتر بوار بدەنە ئافرەتان بۆئەوەی توانا وسەلیقەی
خۆیان بسه‌لمێنن وخزمه‌ت بەخاك ونیشتمان بكەن وهاوشان وهاوتەریب لەگەڵ پیاوان
كاروباری ژیان وكۆمەڵگە بەرێوەببەن.
نیگار نه‌جات، مێرگه‌سۆر