سیمینارێك له‌سه‌ر ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان به‌رێوه‌چوو
رێكه‌وتی 7ی 7ی 2021 ئەنجومەنی دەوروبەری سلێمانی یه‌كێتی ئافره‌تانی
كوردستان سیمینارێکیان به‌شێوه‌ی ئۆنلاین بۆ دکتۆرە ڤیان سلێمان سکرتێری یەکیتی
ئافرەتانی کوردستان سەبارەت بە (ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانی ڕێکخراوی ی.ئا.ک)
سازكرد.
لە سیمینارەکەدا، دکتۆرە ڤیان
جه‌ختی کردە سەر ئامانجەکانی ڕێکخراوی یه‌كێتی ئافرەتان كه پێویستە هەر کادرێکی
ئافرەتان بەو فیکرە و ئینتیمایەوە ئیشبکەن له‌چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وی رێكخراوه‌كه‌دا
ئاماژه‌ی پێكراوه كه بریتین لە بەرزکردنەوەی ئاستی رۆشنبیری و پێگه‌یاندنی ئەو چینەی
پەراوێزخراوەی کۆمەڵگه و، نرخاندنی پێگەیان کە ئەوانیش ئافرەتانن و وەستانیان
شانبەشانی پیاوان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان.
هه‌روه‌ها پێویسته له‌رێگه‌ی میكانیزمی جیاوازه‌وه كار بۆ پێشخستنی
توانا مرۆییه‌كانی ئافره‌تان بكه‌ین و هانده‌ریان بین بۆ به‌شداربونێكی كاراتر له سێكته‌ره
جیاوازه‌كان و مه‌ودا و روئیای جیهانبینینان فراوانتر بكه‌ین.
بێریڤان حه‌مید، سلێمانی