نیشتمان میراو: ساڵی ١٩٧٩ چومەتە رادیۆی کوردی و 13کارم لە رادیۆ کردوە
نیشتمان میراو بێژەری دێرینی رادیۆی
کوردی لە بەغدا لە ساڵانی حەفتا وھەشتاکانی سەدەی رابڕدوو خاوەن دەنگییەکی پڕ سۆزە
بوو هه‌میشه گوێگرانی سەرسام دەکرد.
خاتوو نیشتمان عومەر کەریم ناسراوە بە
نیشتمان عومەر میراو لە بنەماڵەی میراوە و لە ساڵی ١٩٥٧ لە شاری سلیمانی ولە
بنەماڵیەکی کورد پەروه‌ری خەباتگێر لە دایکبووە.
نیشتمان عومەر وەک خۆی دەڵێت لە
سەرەتای ژیانی لاوێتیم ئاره‌زووم بە کوردایەتی وکاری سیاسی بوو، باوکیشم ئەو کات
پێشمەرگە بوو ھەر بۆیه لە ساڵی ١٩٧٢ وەک ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان ولە ریزەکانی
رێکخراوی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان دەستم بە کاری سیاسی وخەباتی کوردایەتی کرد و شان
بەشانی باوکم کاروچالاکیه‌كانم ئەنجام ئەدا. ھەر بە ھۆی کاری سیاسیشەوە خێزانی
ئێمە لە لایەن حکومەتی بەعسەوە گوازراینه‌وه بۆ باشووری عێراق وبۆ شاری روومادی
نەفی کراین. نیشتمان میراو دەڵێت بەڵام ھەمێشە رووحی کورادیەتیمان بەردەوام بوو، بە
ھاندانی باوکم لە ساڵی ١٩٧٩ لە ڕادیۆی کوردی لە بەغدا دامەزرام، ھەرچەندە لەو
کاتەدا بۆ ئافرەتێکی تەمەن لاو قورسبوو کاری راگەیاندن بکات بەڵام من بە پاڵپشتی
باوکم ئەو قوناغەم تێپەڕاند.
نیشتمان میراو دەڵێت باوکم و دایكم
كاتێ گوێيان له ده نگم ئه‌بوو ده نگوباسم
ئه‌خوينده وه شانازيان پێوه ئه‌كردم، ئه‌و
كات رێزێكى زۆر له كه‌سانى راگه‌یاندنكار له كوردستان ئه‌گيرا. لە رادیۆ به‌رنامه ى زۆرم پێشكه شكردووه هه‌ر له
به‌رنامه ى مناڵان و به شى هه‌مه‌ره‌نگ و رۆشنبیری له به‌رنامه دیاره‌كانم بوون.
كۆری لادێ یه‌كێكی دیكه بوو له به‌رنامه‌كانم
كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بوو، به‌رنامه‌ی (ئیمه و ئێوه و ئه‌م هونه‌رمه‌نده
) کە له‌گەڵ ھونه‌رمەندە ناودارەکانی کوردستان دیدارم ئەکرد بە داخەوە ئێستا بەشێك
لەو ھونەرمەندانە لە ژیان نه‌ماون.
نیشتمان میراو ئێستا
له وڵاتى دانیمارك ئه ژی و ده‌ڵێت له‌سه‌ر رێبازی بارزانی و خزمه‌تكردنی ئافره‌تان
به‌رده‌وامم و له ئەنجومەنی ئەوروپای یەکێتی ئافرەتانی کوردستانم، هه‌روه‌ها لە لیژنەی
ناوچەی دانیمارکی پارتی دیموکراتی کوردستانم و هه‌میشه لە كۆر‌و كۆبونه‌وه‌كان
ئاماده ئه‌بم و به‌رده‌وامم له چالاكی
رێكخراویی.
به جه ماوه رى نيشتمان ميراو ئه ڵێم
هيچ كاتێك رادێو و ئێوه م له بيرنه‌كردوه، سوپاستان ئه كه م كه ئه‌و كات گوێگرى به‌رنامه‌كانم بوون.
ئارین عبدالخالق