ئافرەت، هێزو توانا
ئەگەر ئافرەت
تواناکانی خۆی بەکار بێنی ئەتوانی هەموو کارێک ئەنجام بدات و سه‌ختیه‌كان تێپه‌رێنێت.
هه‌ندێك ئافره‌ت هه‌ن خاوه‌ن چه‌ندین به‌هره‌ی جیاوازن و ده‌توانن هه‌موو پێكه‌وه
ئه‌نجام بده‌ن. هەوارگە كریم ڕەشید یه‌كێكه له‌و
ئافره‌ته به‌هره‌مه‌ندانه كه خاوه‌ن سه‌لیقه و به‌هره‌ی جیاوازه.
ئه‌م خاتوونه له ساڵی ١٩٨٧لە دوز خورماتو له‌دایكبووه و ئێستا دانیشتووی
قەزای چۆمانە، سەرەڕای کاری پیشەیی خۆی ئافرەتێکی بەتواناو لێهاتووە چەندین کاری جیاواز
ئه‌نجام ئه‌دات وه‌ك: كاری چنین، دوورین و وێنەكێشان.
هه‌وارگه بەشداری لە سەرجەم یادەكانی چۆمان ئه‌كات و کاری
شانۆیی و گورانی بۆ منداڵان ئامادە ئەکات، له‌و باره‌یه‌وه ئەڵێت: ئەگەر هەر کەسێک بیەوێت ئەتوانێت کار بکات وبژێوی ژیانی خۆی په‌یدا بکات.
خاتوو هەوارگە چەندین کاری خۆبەخشی ئەنجامداوە بۆنمونە چەند قوتابخانه و یاریگاو نەخۆشخانەی
چۆمان و باخچەی ساوایانی بەخۆبەخش بۆیه
کردوون و وێنەی لەسەر کێشاون، هه‌روه‌ك خۆی ده‌ڵێت: هەرگیز کۆڵ نادەم و بەردەوام ئەبم.
چۆمان حسێن