لەپارێزگای هەڵەبجە ئافره‌تێك کارگه‌یه‌کی سابوون دروستکردن دەکاته‌وه‌

پەروەردە و پێگەیاندن
07/08/2021

شەیدا كچێكی تەمەن 21ساڵە و دانیشتووی ناحیەی سیروانە، قوتابی قۆناغی چوارەمە لە بەشی فیزیا لەزانكۆی سلێمانی.

شەیدا حەزو خولیای ئەوەبوو خۆی داهێنانێک ئەنجام بدات و کارێک بکات جیاواز لەکارەکانی دیکە لەناوچەکەدا. حەزی شەیدا بۆ کارەکەی لە ڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەشداری لەچەندین خول وفێركاری  دروستکردنی سابونی کردوە، ئەوەی ڕۆژێک لەڕۆژان لای خەون بوو لێی بوو بەڕاستی و توانی سابوون درووست بکات.

 سەرەتا لە ماڵەوە دەستیپێکرد و لە ڕێگای ئۆنلاینەوە بە رهەمەکانی دەفرۆشت، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ  کڕیارانی زیاد دەبوون، دواتر بەڕێکەوت لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە ئاگاداریەک دەبینێت کە  رێكخراوی UNDP هاوکاری دارایی دەبەخشێتە داهێنەران و خاوەن کارانی ناوازە له‌ عێراق و سوریا، فۆرمەکە پڕ دەکاتەوە و لە نێوان 3000 سێ هەزار کەسدا تەنها 10 فۆرم وەر دەگیرێن و شەیدا یەکێک دەبێت لەو دە کەسەی کە فۆرمەکەی وەرگیرا، پاشان بە پاڵپشتی دارایی ئەو ڕێکخراوە پەرە بەکارەکەی دەدات و كارگەی نیلۆفەر بۆ دروستکردنی سابوون و شامپۆ دادەمەزرێنێت،  لەم کارانەشیدا هەرلەسەرەتاوە دایک و باوکی هاندەرو پاڵپشتی بوون.

شەیدا ئاواتەخواز ەبەرهەمەكانی ببنە براندێكی جیهانی بە لۆگۆی كوردستانەوە بناسرێت ولە داهاتوشدا هەلی كاربۆچەندین ئافرەتی دیكه‌ بڕەخسێنێت.

Designed and developed by AVESTA GROUP