له خانه‌قین قاوه‌خانه‌یه‌ك تایبه‌ت به ئافره‌تان ده‌كرێته‌وه
شادان حەکیم و خوشکەکانی بێكاربون؛ بڕیاریاندا چیتر لەماڵەوە
دانەنیشن و پێكەوە قاوەخانەیەكی خێزانییان لە خانەقین کردەوە و ئێستا خۆی و پێنج
خوشكەكەی پێکەوە لەو قاوەخانەیەدا کاردەکەن.
شادان حه‌کیم ده‌رچووی زانکۆی
سلێمانیە و بێکار بووە، یەکەم جار بیرۆکەی کردنەوه‌ی ئەم قاوەخانەیە بۆ دروستبووه
و وتی بڕیارمدا لەگەڵ خوشک و براکانم ئەم قاوەخانەیە بکەینەوە تاکو ببێتە شوێنێکی
ئارام و به‌سود بۆئافرەتان و خۆمانیش ببینە خاوەنکار، به‌شێك لە قاوەخانەکەمان
کردووه بە کتێبخانە بۆ ئەوەی سود بەئافرەتان وخێزانەکان بگەیەنین و لەڕێگای
خوێندنەوەی کتێبه‌وه کاتێکی به‌سود بەسەربەرن.
دیانا یاسین