ئافرەتێک بۆ خزمەتی منداڵان و هاندانیان بۆ خوێندنەوە، کتێبخانەیەک دەکاتەوە

پەروەردە و پێگەیاندن
23/04/2022



نەبەء ئەڵوەندیە، دانیشتوی شاری خانەقینە، دەرچووی زانکۆی هونەرەجوانەکانە، هەر لەتەمەنی منداڵیەوە ئارەزووی خوێندن و خوێندنەوەی هەبووە و پڕۆژەی تایبەت بەخۆی کردەوەتەوە.

"نەبەء"بەم شێوەیە بۆ تۆڕی میدیایی "هێلین" باس لە فراوان کردنی پڕۆژەکەی دەکات و دەڵێت، "ئەم پرۆژەیە بەر لە2ساڵ دەستم پێکرد، لەگەڵ خێزانەکم پەیجێکم کردەوە بەناوی (سندبادالکتب) ئامانجم لەم پرۆژەیە بڵاوکردنەوەی زانیاری و ڕۆشنبیری خوێندنەوە بووە لەڕێگای فرۆشتنی کتێبی منداڵان بەتەمەنی جیاواز."

 باسی لەوەشکرد، "لە ماوەی کارکردنیدا چەندین پێشەنگای تایبەت بەکتێبی منداڵانی کردەوەتەوە و بەشداری لەچەندین چالاکی خۆبەخشی بۆ ئاوارەکان کردووە، هەرەوەها پێشکەشکردنی چالاکی ڕۆشنبیری و خوێندنەوەی چیرۆک بۆ منداڵان".

دیانا یاسین

Designed and developed by AVESTA GROUP