سودەکانی خواردنى چوالە (چەقەلە) بزانە

خواردن
23/04/2022

 

توێژینەوەکان ئامۆژگاری خەڵك دەکەن کە رۆژانە چوالە (چەقەلە) بخۆن، چونکە ڕێگری دەکات لە قەڵەوی بەتایبەتی لەنێوان ژەمەکاندا، چونکە دەبێتە هۆی دابەزاندنی کۆلیستڕۆڵی خوێن کەمکردنەوەی زیانەکانی بۆ دڵ و خوێنبەرەکان، جگە لەوەی چوالە ڕێژەی شەکری خوێن ڕێکدەخاتەوە، کرداری هەرس خێرا و ئاسان دەکات و مێشك بەهێز دەکات و ڕێگرى دەكات لە هەوکردنی منداڵدان لە ئافرەتاندا.
چه‌ند سودێكی‌ تری‌ چواله‌: 

1. ده‌بێته‌ هۆی‌ ئارامكردنه‌وه‌ی‌ مێشك نه‌هێشتنی‌ دوودڵی‌.
2. به‌هۆی‌ ئەوەی پڕۆتین ‌و ڤیتامینی‌ زۆر تێیدا، ده‌بێته‌ هۆی‌ پاككردنه‌وه‌ی‌ خوێن‌ و بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ خوێنیان نزمه‌.
3. ڕۆنێكی‌ تایبه‌تی‌ تێیدا، ده‌بێته‌ هۆی‌ چالاككردنی‌ ریخۆڵه‌كان ‌و بۆری‌ میز.
4. كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر زیره‌كی‌ منداڵان هه‌یه‌.
5. ماسولكه‌كان به‌ هێزده‌كات‌ و ئاره‌زوی‌ خواردن زیادده‌كات.
6. ده‌بێته‌ هۆی‌ پاككردنه‌وه‌ی‌ سییه‌كان‌ و رێكخستنی‌ كاری‌ هه‌ناسه‌دان.
7. بۆ ڕزگاربوون له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ چه‌وری‌ سه‌ر جگه‌ر ‌و به‌هێزكردنی‌ ماسولكه‌كانی‌ گه‌ده‌.

Designed and developed by AVESTA GROUP