گازۆ چییە و سوودی چییە ؟

خواردن
28/05/2022


گازۆ دەنكەكەی لەشێوەی گورچیلە دەچێت و پێكهاتووە لە (چەوری، نیشاستە، ریشاڵ، شەكر، پرۆتین، ئاسن، كالیسیۆم، فسفۆر، مەگنسیۆم)، هەروەها زیاتر لە وڵاتانی (هیندستان، پاكستان، ئێران، ئەفریقیا، ئەمریكای ناوەڕاست) بەرهەمدێت.

گازۆ سوودێكی زۆری هەیە، مرۆڤ لە شێرپەنجە و نەخۆشییەكانی دڵ و مێشك دەپارێزێ‌ و چەندین سوودی دیكەشی هەیە لەوانە:

1. ئارەزووی خواردن كەمدەكاتەوە.

2. دەمارەكان بەهێز دەكات.

3. ماسوولكەكانی لەش بەهێز دەكات.

4. ئاستی شەكر لە خوێن دادەبەزێنێ و بۆ ئەوانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە زۆر بەسوودە.

5. بۆ‌ بەرهەمهێنانی وزە و چاڵاككردنی دەمارەكانی مێشك زۆر بەسوودە.

7. بۆ كەمكردنی چەوری خوێن (كولیسترۆل) یش سوودی زۆری هەیە.

Designed and developed by AVESTA GROUP