ئافرەتێك بە پۆشاكی کوردییەوە کاری مۆدێلی دەکات

پەروەردە و پێگەیاندن
29/04/2022



مژدە حسێن، ئافرەتێكی شۆخ و شەنگی دەربەندیخانە، ئەو هەر لە منداڵییەوە سەلیقەی جوان بووە و بە پۆشاكی جوانی کوردییەوە دەرکەوتووە و ئەمەش وای كردووە ببێتە جێگەی سەرنجی خەڵكی.

مژدە حسین، ساڵی1997 لە شارۆچكەی دەربەندیخان لەدایکبووە و زیاتر لە 2 ساڵە کاری مۆدێلی دەکات، بەڵام جیاواز لە ئافرەتە مۆدێلەکانی دیكە، ئەم هەمیشە بە پۆشاكی کوردییەوە دەردەکەوێت.
 
موژدە بە تۆڕی میدیایی "هێلین"ی وت، "سەرەتا كە دەستیپێكردووە، بۆ بژێوی ژیانی نەبووە، بەڵام كاتێك لە کارەکەی سەرکەوتوو بووە و بەردەوام بیرۆکەی باشتری بۆ هاتووە، ئیدی هەوڵیداوە لەو ڕێگەیەوە باری گرانی ئابووری سەرشانی خێزانەکەی کەمبكاتەوە."

باسی لەوەشكرد، "شایەنی هەموو شتێکی جوان و باشە، ئەوەی خۆی هەوڵی بۆ دەدات دێتە بەردەستی و تاوەكو ئێستاش ڕێگرى نەبووە و دەڵێت، بۆیە دڵخۆشە بەوەی سودی هەبێت و بتوانێت کارێکی جوان پیشانی کۆمەلگا و جیهان بدات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "خێزانەکەی و خەڵکانێکی زۆر بەردەوام پشتیوانی دەکەن، بۆیە بیرۆکەی گەورەتری هەیە و لە پلانیدایە لە داهاتوودا کاری باشتر بكات."

Designed and developed by AVESTA GROUP