چیمەن پاش کۆچی دوایی باوکی نەیهێشت دوکانەکەی دابخرێت

پەروەردە و پێگەیاندن
05/08/2022


چیمەن محەممەد، ئافرەتێكی خاوەن پێداویستی تایبەتە و دانیشتووی شارۆچكەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیانە و لە پاش کۆچی دوایی باوکی بڕیاریدا لەپێناو بژێوی خۆی و خانەوادەکەی درێژە بە کارەکەی باوکی بدات.

چیمەن رۆژانە چەندین کاتژمێر لە ماڵەوە و لە دوکانەكەی چەندین جۆر تورشیات دروستدەكات و  بەهۆی تایبەتمەندی تورشیاتەكەیەوە، ڕۆژانە دوكانە بچووكەكەی جمەی دێت لە كڕیار و توانیویەتی زۆرترین كڕیار بۆ تورشیاتەكەی پەیدا بكات.

چیمەن دەڵێت، "کۆتایی مانگی شەش باوکم کۆچی دوایی كرد، ئێمەش بژێوی ژیانمان لەسەر ئەم دوکانە بوو، بۆیە دوای كۆچی دوایی باوکم بڕیارمدا خۆم کارەكەی باوكم بکەم و كڕیاری زیاتر پەیدا بكەم.”

ماوەیەکە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، ژنان و کچان هاوشێوەی پیاوان لە ماڵەکانیان هاتوونەتە دەرەوە و پشت بە خۆیان دەبەستن بۆ کارکردن و دابینکردنی بژێوی ژیانیان.

Designed and developed by AVESTA GROUP