لە زانكۆی گهرمیان پڕۆگرامێك بۆ پێگهیاندنى کچانی سەرکردە ئهنجامدرا
پڕۆگرامی پێگەیاندنی کچانی سەرکردە، لەلایەن سەنتەری گەشەپێدان بۆ کاری زانکۆی گەرمیان و بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی هاوڕێیەتی نێودەوڵەتی سویدی لقی کوردستان، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە رێگەی 16 سیمیناری جۆراوجۆرەوە بۆ نزیکەی 250 خوێندكاری کچ لە زانكۆی گەرمیان ئەنجامدرا.
"نیاز نجم سالح" رێکخەر و سەرپەرشتیاری پڕۆگرامەکە، وتی: "مەبەستمان لەو پڕۆگڕامە ئەوەیە، دهمانهوێت نهوهیهك له كچانى سهركرده له لە سەرانسەری کوردستان پێبگهینین."
سارا سادق رەشید، یەکێکە لە بەشداربووانی پڕۆگرامی کچانی سەرکردە، دەلێت: "بوونی ئەم جۆرە پڕۆگرامانە زۆر گرنگە بۆ ئێمەی کچان تاکو بزانین چۆن و بە چ رێگەیەک دەتوانین ببین بە سەرکردە."
لە کۆتاییدا بڕوانامە بە بەشدربووان بەخشڕا، لە رێگەی پڕۆگرامەکەوە کچان ئاشناکران بە ڕێگاکانی چۆن ببن بە سەرکردە، بهشداربووان به گشتى بۆچونیان ئیجابی بوو لهسهر پڕۆگرامهكه، پێیانوایه دهستگرۆییان دهكات لهوهى ببن به سهكرده له داهاتوودا.