کێن ئەوانەی کەسەردەکەون لەژیاندا
کاتێک لەژیانتدا دەتەوێت کارێک بکەیت و ئامانجت سەرکەوتن بێت جا ئەوکارە ئەوا خوێندن، پرۆژە یان هەر شتێكی کە بێت ئەوا بزانە دەبێت ئەم چەند خاڵەت جێبەجێبکەیت تا سەرکەوتوبویت و ببێتە یاسای ژیانت .
1- بە سەختی كاركردن
زۆرکات بیرلە ھەبون یاخود نەبونی بەخت دەکەین لە ھەرکارێدا بەڵام ئەم بیرکردنەوەیە ھەڵەیە چونکە هەوڵدان بۆ سەركەوتن پەیوەندی بە بەختەوە نییە بەڵكو دەبێت بروات بە سەختی و زۆر كاركردن بكە، وە بەدوای رێگەی كورتكراوەدا مەگەڕێ بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەت
2- ئارامگرتن
ئارامی و لەسەرخۆیی کلیلی ھەموو سەرکەوتنەکانە بۆیە ئەگەر ئارامیت لەدەستبدەیت، ركابەرییەكەت لەدەستداوە، هیچ شتێك لە ناكاو دروستنابێت، بەڵكو بە هێواشی و لەسەرخۆیی هەموی ڕودەدات، زۆركەس لەم خاڵەدا پاشەكشێ دەكەن.
3.- قوربانیدان لەخۆبوردەیی ھەرگیز بیر لەسەرکەوتن مەکەرەوە ئەگەر قوربانی بۆنەدەیت وە ناتوانیت بگەیت بەوەی كە دەتەوێت ئەگەر دەستبەرداری ھەندێ نەبیت و قوربانی بە بەشێكی دیكەی حەز و خولیاكانت نەدەیت، هەموو شتێك باجێكی هەیە، و دەبێت لەپێناویدا بجەنگیت.
4 - سوربوون
لەسەرھەرکارێک و بیرکردنەوە بە ئەرێنی وات لێدەکات دوور مەودا بڕوانی و سەرکەوتوبیت.
5- پابەندبوون
هەندێك جار وە ھەندێک رۆژ كە ناتەوێت کارێک بیكەیت و پابەندبیت بە پلانەكانتەوە، زۆر لەخۆکردن و بەخۆت بلێیت دەبێت ئەنجامی بدەم و نەوەستم ھۆکاری سەرکەوتنتە.
6- متمانەبەخۆبون یاخود باوەڕبەخۆبوون
لەسەرکەوتندا متمانەبەخۆبونئەوەیە بە خۆت بڵێیت من باش دەبم و سەردەکەوم ئەگەر مەحاڵ و قورسیش بێت وە دەبێت بە ئامانجەكەم بگەم وە دەبێت پلانەکەم و کارەکەم جێبەجێبکەم بەباشی تەنانەت ئەگەر ئەوانیش منیان بە دڵ نەبێت.
شیلان فەرەج