خوێندنەوە و زانست

تەندروستی
3 رۆژ پێش ئێستا

خوێندنەوە و زانست

خوێندنەوە بە یەکێک لە بنەماکانی پێشکەوتنی مرۆڤایەتی دادەنێرێت. وە یەکێک بووە لەو ڕێگایانەی کە چەندین گەورە زانایانی پێگەیاندوە تاکو ئێستا.سودەکانی خوێندنەوە یەکجار زۆرن بەڵام ئەگەر باس لەهەندێکیان بکەین بریتین لە  زانیار جۆراوجۆر لە هەر بوارێک کە مرۆڤ حەزی پێ دەکات ئاشنای بێت ، تێگەیشتن لە جۆرایەتی کەسایەتیەکانی مرۆڤ ، بەدەست هێنانی زانیاری بێ سنور ، تێگەیشتن لە زانستە جۆراو جۆرەکانی ، قبوڵکردنی ڕایە جیاوازەکانی کۆمەڵگا و سەدان سودی تر. سەرەڕای ئەوەش، خوێندنەوە دەتوانێت ڕێگەیەکی زۆر باش بێت بۆ تێپەڕاندنی کات و نوقمبوون لە جیهانە جیاوازەکانی مرۆڤانی تر و زانستە  جیاوازەکاندا،خوێندنەوە دەتوانێت هەستێکی ئازادی و بیرکردنەوەیەکی پێشکەوتوومان پێببەخشێت. هەروەها دەتوانێت خەیاڵ و چالاکیی دەروونیمان فراوانتر بکات. ئەگەر هەر جۆرێکی کتێبی دڵخوازت هەڵبژێریت یارمەتیت دەدات بۆ تێگەیشتن لە ناوەڕۆکی بابەت و وەرگرتنی چەندان زانیاری و سودی جیاوازی وەک  

١-تواناکانی مێشک زیاد دەکات.و ڕێکری لەبیروچون و کەمی بێ هزری دەکات
٢-زمانت پاراو دەکات و توانای گفتو گۆت زیاتر دەکات
٣-توانای تێگەیشتن لە بابەتەکان زیاتر دەکات و وات لێدەکات بتوانی مامەڵە لەگەڵ بیر و ڕا جیاوازەکاندا بکەین.
٤-بەدەست هێنانی زانیاری جۆراو جۆر لە بواری جۆراوجۆردا.
٥- دەبیتە یەکێک لەو کەسانەی کە ڕێز لە کەسایەتی و بیڕو ڕای جیاواز و ئازادی ڕا دەربڕینی دەگریت .
زەنوێر احمد

Designed and developed by AVESTA GROUP