وڵاتی توركیا به‌فه‌رمی له رێكه‌وتننامه‌ی توندوتیژی دژ ئافره‌تان كشایه‌وه
رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌وروپی بۆ به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ی
توندوتیژی دژ به‌ژنان به په‌یماننامه‌ی ئه‌سته‌نبول ناسراوه له‌ساڵی ٢٠١١ له‌لایه‌ن
سه‌رۆك وه‌زیرانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له شاری ئیسته‌نبوڵ له‌توركیا واژۆ كراوه له‌نێوان چل و پێنج٤٥ وڵات‌دا، له‌وڵاتانی ویه‌كێتی ئه‌ورپا وڵاتانی
ئه‌سكه‌نده‌نافی به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاری توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان و خێزان.
دیاره توركیا یه‌كه‌مین وڵات بوو واژووی له‌سه‌ر
بنودی ئه‌م رێكه‌وتنامه‌یه كردوه، به‌ڵام پاش ده ساڵ له‌سه‌ر تێپه‌ربوونی واژوو كردنی ئه‌م لێكتێگه‌یشتنه له
به‌راوری یه‌كی ته‌مووز پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی فه‌رمی له‌ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن لۆكاڵی و جیهانی ڕاگه‌یاند له‌ڕۆژی پێنج شه‌ممه
٢٠٢١/٧/١
له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا و له‌سه‌ر زاری
ره‌جب ته‌یب تا ئێستا هیچ لێدوانێك پشت ڕاستنه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڵام له‌سه‌ر زاری
گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته هۆكاری كشانه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێننه‌وه كه
گوایه رێكه‌وتننامه‌كه رێگه خۆشكه‌ره بۆ هه‌ڵكشانی رێژه‌ی جیابوونه‌وه ی
هاوسه‌ران وهه‌ڵكشانی خواستی ژیانی هاوره‌گه‌زخوازی له وڵاتی توركیا.
هه‌رچه‌نده بڕیاری كشانه‌وه سه‌باره‌ت به‌و وڵاتانه‌ی داخیل بوونه بۆ ناو وڵاتانی هاوپه‌یمان هیچ سزایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر
نییه ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه، به‌ڵام بوونیان له چوارچێوه‌ی یاسایه‌كی نێو ده‌وڵه‌تیدا
گرنگه بگره زه‌روره‌تێكه گرنگه چونكه زه‌مینه سازیه‌كه بۆ داهاتوو
له ئاراسته‌كردنی بونیادنانه‌وه‌ی
سیاسه‌تی وڵات له كار كردنی
پرنسیپه‌كانی مافی مرۆڤ و دیموكرسی و عه‌داله‌ت یه‌كسانی جێنده‌ر و دادپه‌روه‌ری
كۆمه‌ڵایه‌تی.
ئه‌مه خۆی له‌خۆێدا ئامانجێكی درێژ خایه‌نی
ستراتیجه و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی وڵاتان كرانه‌وه‌یان به‌رووی دونیایه‌كی یه‌كسانیخواز
دا بۆ نموونه خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ كات له‌بارنه‌بوو له‌پێش وڵاتانی هاوبه‌ند بۆ كاراكردنی
ئه‌م پرنسیپانه به‌ڵام !له‌داهاتودا مه‌رج نییه هه‌مان زه‌مینه سازی
دووباره بێته‌وه هه‌مان كه‌ش بێته ئاراوه هه‌مان ئه‌تمۆسفیر كه‌واته
هاوبه‌ندبوون له‌ناو ئه‌وهاوپه‌یمانێتییه پرۆژه‌یه‌كی ستراتیجییه بۆ ئاینده‌ی
وڵات له‌ڕۆشناییدا بنه‌ما یاساییه‌كانی
داموده‌زگاكانی په‌یوه‌ست به پرسی مافی مرۆڤ
,ئافره‌ت و مناڵ و ,یه‌كسانی جێنده‌ری خاك ڕا ده‌بن به‌م بنچیینه
یاساییانه.
ئاراسته‌كان به‌پیری ئه‌و بنه‌مایانه
ده‌چن و هه‌وڵه‌كان چڕ ده‌كرێنه‌وه له دارشتنی یاسای هاوچه‌رخ دوور سیمای توند‌و
تیژی خێزانی .
به‌م ستراتیجه
و داخیل بوون له‌ناو هاوپه‌یمانی توندوتیژی دژ به‌ژنان، رێگا خۆشكه‌رێكه له كاركردن
.بۆ ئامانجی درێژ خایه‌ن
بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و رێكخراوه‌یی له‌وڵاتان هه‌ڵسن به‌لای كه‌می به پێشكه‌شكردنی
خزمه‌تگوزاری یاسایی و ده‌روونی بۆ قوربانیانی توندوتیژی له‌ژێر یاسای وڵاتی هاوبه‌ند
به‌بێ كۆت و به‌ند .
ئه‌مه‌ش ئالیه‌تێكه بۆسنوورداركردنی
توندوتیژی له‌ته‌وای جیهان چونكه كێشه‌ی توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان ته‌نها كێشه‌یه‌كی
ناوه‌خۆیی نییه كێشه‌یه‌كی گڵوباڵییه باڵی كێشاوه‌ته سه‌ر ته‌واوی جیهان به‌وڵاتانی
رۆژئاوایشه‌وه به‌ڵام له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌دا ئه‌وه‌ی له‌خزمه‌تی ئه‌و چینه‌یه
خزمه‌تگوزارییه یاساییه‌كانه كه هه‌ر
وڵاتێك موعاله‌جه‌ی جیاوازی بۆ كردوه .
له‌م ئاسته‌دا پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ی
وڵاتی توركیا به‌ئاسانی وه‌رنه‌گیراو
ناره‌زایه‌تی شه‌قامی توركیای لێكه‌وته‌وه به‌تایبه‌ت رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان و
كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ,له‌سه‌ر ئاستی جیهان دیارترینیان ناره‌زایه تی سه‌رۆكی ئه‌مریكی جۆن بایدنه كه
به‌بریارێكی ناته‌ندروست وه‌سفی بریای
كشانه‌وه‌كه‌ی كردوه.
به‌و پێیه‌یی ئه‌م رێكه‌وتننامه له‌لایه‌ن١٣ وڵات ته‌سدیق كراوه له‌هه‌مانكاتدا زۆر وڵات هه‌ن نه‌چوونه‌ته ژێر
باری واژوو كردنی وڵاتی ئیسلامیش نه‌بوونه
وه‌كو روسیا ,ئازه‌ر باینجان به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌رچاو ڕوونه كه‌وتنه ژێر باری به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی ده‌ولی
له هه‌ر شۆێنێك بێ له‌هه‌ر وڵاتێك بێ گرنگه چوونكه په‌روازێكه بۆ
دیموكراسی و بۆ جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی
مافی مرۆڤ به‌تایبه‌ت له‌وڵاتێك وه‌كو
توركیا كه‌داخیلی ئه‌و هاوپه‌یمانه‌تییه
بووه كه‌چی توندوتیژی دژ به‌ژنان له‌هه‌ڵكشان
بووه چ جا ئه‌گه‌ر نه‌كه‌وێته ژێر به‌رپرسیارێتیه‌كی ده‌ولی وچاودێریه‌كی جیهانی كه چاوێلگه‌یه‌كی
كراوه‌ی دیموكراتیه‌ته.
كه به‌پێی ئاماره‌كان ته‌نها له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٠ (٤٩٩
)ژن كوژراون و له‌سه ره‌تای ئه‌م ساڵیش ٧٧ حاڵه‌ت كوشتنی ژنان ڕووی
داوه ,
ئه‌وه‌ی ماوه بڵێم پرسی پاراستنی
خێزانێكی ته‌ندروست ته‌نها ئه‌ركی یاسا نێو ده‌وڵه‌تێكان نییه ئه‌ركی تاك به‌تاكی كۆمه‌ڵه ئه‌ركی حكومه‌ت،
رێكخراوه‌كان و تاكه‌كانی خێزانه به‌یه‌كه‌وه ده‌بێ ئه‌م بارته‌قاییه هه‌ڵگرن له
كۆتاییدا ده‌ڵێین ئه‌وه‌ی ژن ده‌كا به‌شاژن تاج نییه بگره پیاوێكی میهره‌بانه
به‌ره‌و ژیانێكی ئاسوده.