16ی ئاب

باران عه‌لی
16/08/2021

 
بە بۆنەی هاتنی 16 ئاب یادی دەمەزراندنی پارتی دیموکڕاتی کوردستان و یادی لەدایكبوونی جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی تەواوی لایەنگرانی پارتیمان و جەنابی سەرۆك دەکەم، ڕۆژی  لە دایكبوونی  سەرۆك و ڕێبەری  كورد و  75  ساڵیادی  لەدایكبوونی  پارتی  لە كورد و كوردستانیان پیروز دەكەم پارتی  و باررانی  لە  یەك كاتدا لە دایك بوون،  ئەمەش هەڵاتنی  خۆرە بەسەر ئاسمانی  كوردستاندا،  چۆنكە هەردۆكیان لە پێناو  ڕاماڵینی  تاریكی  و  ئەو شەوە زەنگەی  كە دەوڵەتە داگیركارەكانی  كوردستان و ناحەزانی  مەسەلەی  ڕەوای  كورد بە گشتی  بەسەر كوردو كوردستانیاندا هینابوو . پارتی  و بارزانی  توانیان تاریكی  بڕەوێننەوە و  ڕۆناكی  و ئاسۆیێكی  گەش بگەڕێننەوە بو  ئەو ئاسمانە  ڕەش و تەمو مژاویە و هیواو  ئومێدبڕوێننەوە لە ناخی  تاكی  كوردستانیدا .
پارتی  و بارزانی  وەك دوو چرا هەڵاتن  لە  16 ئابی  1946 دا  لە پێناو  ڕزگاركردنی  نەتەوەیێك لە ژێر چەپۆكی  ستەمكاران و دوژمنە سەرسەختەكانی  كوردو كوردستان و شێوازی  خەباتیان بە فوڕمێكی  ئەوتووە گۆڕی كە بتوانن دۆزی  كورد و ناسنامەكەی  لە نێوچون بپارێزن . دیراسەتكردنی  واقعی  ئەو سەردەمە و وانە وەرگرتن لە شوڕش و ڕاپەڕینەكانی  پێشوتر بووە هۆی  دانانی  بناغەیێكی  پتەو و، بەرە بەرە دۆزی ڕەوای كورد بەرەو پێشڤەچونی  بە خویەوە بینی  و تا گەیشتە ئەو ئاستەی  كە هەمو كوردستانیان لە ژێر چەتری  پارتی  و باررانی  دا كوببنەوە و، یێكەوە بەرگری  لە ناسنامە و خاكی  پیرۆزی  كوردستان بكەن، واتە چارەنوسی  هەمو كوردستانیان بو بە  یەك چارەنوس و تەنها ئامانجی  هەموان پارێزگری  كردن بو لە كوردستان.
پارتی و بارزانی هۆكاری سەرەكی مانەوەی كوردستان و ناسنامەی تاكی كورد و كوردستانن، لەوكاتەوە تا كۆ ئەمڕۆ خەباتی 75ساڵەی پارتی بە سەرۆكایەتی باررانی باوك و ڕێزدار مەسعود بارزانی  بەڵگەیێكی  حاشا هەڵنەگرە لەسەر ئەم  ڕاستیە و پێویست ناكات بە درێژی  وێستگەكانی  خەبات و تێكۆشانی  پارتی  و باررانی     پارتی  و بارزانی  لە پێناو كوردو كوردستاندا سەریان هەڵداو، لەم پێناوەشدا تا ئەمڕۆ بو ئایندەش هەر پێشەنگ دەبن لە پێناو گەیاندنی  دۆزی  كورد بە وێستگەی  ئارامی  و بەرزكردنی  ئاڵای  دەوڵەتی  كوردستان .


Designed and developed by AVESTA GROUP