کورد و ڕیفراندۆم

لیا سه‌یفه‌دین
24/09/2021

ریفراندۆم چیە ؟ بریتییە لە دەنگدانی راستەوخۆ و گشتی کە تێیدا ھەموو دەنگدەران بانگێشت دەکرێن بۆ دەنگدان لە سەر پێشنیارێکی دیاری کراو لە سەر ئاستی فراوانی نەتەوەی بێت یان ئاستی ناوچەیی .
لە ڕیفراندۆمدا ئەو پرسیارە دەخرێتە بەردەم دەنگدەران کەتیایدا یەکێک لە دوو وەڵام " بەلێ " و " نەخێر" وەلام دەدەنەوە ، مەبەست لە ڕیفراندۆم لە کوردستان ئەوە بوو ئایا خەڵکی کوردستان دەیانەوێت لەگەڵ عێراق بمێنەوە یاخود جیا ببنەوە ، ڕێژەی زۆرینەی دەنگدان بە بەلێ ئەو راستیەی نیشاندا کە باشوری کوردستان نایەوێ لە چوارچێوەی عێراق بمێنێتەوە ئەم دەنگەش بۆ یەکەم جار ھەم دەوڵەتی ناوخۆی عێراق و  ھەم سێ بەشەکەی تری کوردستان ھەم دنیای بریار بەدەست بۆ یەکەم جار گوێیان لە دەنگی کوردی باشوری کوردستان بوو بەو ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی کوردستانیش کە خواستی خۆیان بۆ دەرجوون لە ژێر ھەژموونی عەرەبی عێراقدا بەرزکردەوە ، 
خاڵی بەھێز بە گوێرەی ڕێفراندۆم ھەموو ئەوانەش کە دژایەتی گشت پرسیەکەیان دەکرد دژی خواستی راستەقینەی گەلی کوردی باشوری کوردستان بوون بەھەر پاساوێک یان بیانویەک ئەو راستیە ناگۆرێت کە گەلی کورد خواستی سەربەخۆی بوو، لە ھەلو مەرجی گشت پرسیدا بە تایبەتی لایەنی نەیارانی ڕیفراندۆم ھەڵەیەکی گەورەیان ئەنجام دا ولەبەر رق و کینەیان دژی پارتی دیموکراتی کوردستان و ناکارەیەو لاوازیان بەرامبەر  پارتی ھەموو کۆمەلگایی کوردیان دابەش دەکرد بۆ سەنگەری پارتی و دژبە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەم ھەلوێستەی نەیارانی ڕیفراندۆم و کێشانی سنورێک لە نێوان لایەنگرانی گشت پرسی و نەیارانی گشت پرسی دەرئەنجامی کلتوی داخراوی خێلایەتی و پارتە داخراوەکانی دژ بە سەروەری کوردستان و ناسنامەی کوردبوون ،
 لێکدانەوە بۆ پێگەی پارتی دوای گشت پرسی نەیارانی ڕیفراندۆم پێیان وابوو پارتی لە دوایی ھەلبژاردنی ڕیفراندۆم سور بوون لە سەر ئەنجامەکانی و وە ئەو کێشانەی بەھۆی گشت پرسیەوە دروست بوو ، پارتی بۆ ھەلبژاردنەکانی دواتر دەنگەکانی کەم دەکات و سەنگ و  قورسایی نامێنێت بەڵان ئەم بۆچونە تەواو پێچەوانەی لێکەوتەکانی نەیارانی گشت پرسی بوو تەواو ئاوەژوو بوو ،سەرباری یارمەتی ئێران بۆ دۆستەکانی بەڵام دەنگەکانی پارتی  پێگەی پارتی زیاتر بەھێز کرد.


Designed and developed by AVESTA GROUP